دوێنێ هه‌ینی، چه‌ند گهشتهوهرێك ده‌چنه بناری چیای سه‌فین و له‌و ناوچه‌یه قارچكێكی سێ كیلۆیی ده‌دۆزنه‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن یه‌كه‌م جاره قارچك به‌و قه‌باره‌یه له‌و بناره ببیننه‌وه.
هۆشیار مه‌غدید كه خه‌ڵكی سنووره‌كه‌یه و نیشته‌جێی هه‌ولێره، رۆژانی هه‌ینی و پشوو بۆ به‌سه‌ربردنێكی كاتێكی خۆش، سه‌ر له زێدی خۆیان له ده‌شت و بناری سه‌فین ده‌ده‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت: دوێنێ له سه‌روه‌ختی گه‌ڕان به ده‌شتدا، قارچكێكی گه‌وره‌مان له نزیك گوندی عهڵڵاوه بینییه‌وه كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ كیلۆ ده‌بێت، چه‌ندان ساڵه گه‌ڕانی ئه‌و سنوور و بناره ده‌كه‌ین، به‌ڵام قارچكی وه‌ها قه‌باره گه‌وره و كێشی زۆرمان نه‌بینیوه‌ته‌وه، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و قارچه، بۆ ئێمه جێی سه‌رسوڕمان بوو.
قارچك، یه‌كێكه له خۆراكه سروشتییه‌كان (خۆڕسكه‌كان) و له ده‌شت و ده‌ر و بنار و قه‌دپاڵی چیا، به هۆی باران و شێدارییه‌وه ده‌ڕوێت، له كوردستان زیاتر له وه‌رزی زستان و به‌هاردا قارچك ده‌ڕوێت، قارچك خواردنێكی سوودمه‌نده بۆ نه‌هێشتنی زۆر نه‌خۆشی، یه‌كێكه له‌وانه پاڵه‌په‌ستۆی خوێنه كه سه‌ر ده‌كێشێت بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مێشك و ئه‌گه‌ری مردن زیاد ده‌كات.