ژالیا سیروان شاجوانی پێشووی كوردستانكه بۆ ساڵی 2016 هه‌ڵبژێردرا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی بڵاو كرده‌وه، "وێنه‌كانی دوای نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری دێت بۆ ده‌موچاو و لێوی، به‌وه‌یش ته‌واوی جوانییه‌كه‌ی پێشووتری له‌ده‌ست ده‌دات." به گوته‌ی به شێكی هه‌وادارانی.
ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن كه زۆر ده‌ستكاری ده‌موچاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردووه
ژالیا سیروان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن كه زۆر ده‌ستكاری ده‌موچاوی و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كردووه، به‌مه‌یش جوانییه‌كه‌ی نه‌ماوه، ئه‌م وێنانه‌یش به نوێترین ده‌ركه‌وتنی شاجوانی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت.
ژالیا له‌سه‌ر وێنه‌كانى نوسیوویه‌تى، "چەند "گوناھن" ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت وەک "تۆ" بن و پێیان ناکرێ، یاخوود لە تۆ بچن و لێیان نایەت"، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه كه‌متر ده‌نگدانه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردووه.
ژالیا سیروان ته‌مه‌نى /25 ساڵه/، له سلێمانی له‌دایك بووه و مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2016 له ڕێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر وه‌ك شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.