په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه‌

:: PM:05:58:03/10/2019 ‌
به‌هۆی كۆچی دوایی عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ نووسه‌ری ناوداری كورد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی  كوردستان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد

د.عیزەدین رۆڵی دیاری لە بزاڤی روناکبیریی و ئەدەبی کوردستاندا هەیە
له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌: بەداخێکی زۆرەوە کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کوردستان پرۆفیسۆر "عیزدەین مستەفا رەسول"م بیست.  د.عیزەدین رۆڵی دیاری لە بزاڤی روناکبیریی و ئەدەبی کوردستاندا هەیە، بۆیە لەدەستدانی ئەم نووسەر و ئەدیبە گەورەیەی کورد زیانێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە کوردستان. 

له‌ درێژه‌ی پرسه‌نامه‌كه‌دا نووسراوه‌: پرسە وسەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی بنەماڵەکەی و نووسەرو رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم . خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و یادی مامۆستا عیزەدینیش هەمیشە هەر زیندوو بمێنێت. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (3ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ پرۆفیسۆر و ڕووناكبیری كورد له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


وشە - كوردۆ شابان