به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاشكرای كرد، له ماوه‌ی دوو ساڵدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سكاڵای جووتیاران و هاووڵاتییانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئازاد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ "وشه" گوتی، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا هه‌زار و ٨٨٠ سكاڵای هاووڵاتییان و جووتیاران و خاوه‌ن موڵكه‌كانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه پێوه‌ندی به كێشه‌ی زه‌وی و زار و موڵكایه‌تی و داگیركردنیان له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه هه‌یه.
ئه‌و گوتی، "له وه‌زاره‌ت لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه كه تایبه‌ته به گوێگرتن له هاووڵاتییان و هه‌موو رۆژانی سێشه‌م، ئه‌و لیژنه داده‌نیشێت و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان گفتوگۆ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
ئازاد عوسمان له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتییان، بۆیه رای گه‌یاند "كێشه‌كان زۆربه‌یان كێشه‌ی زه‌ویوزاره كه كه‌سانی تر زه‌وی هاووڵاتییانیان داگیر كردووه. زه‌وی هه‌یه له كۆندا هی هاووڵاتی بووه و شێخ و ده‌ره‌به‌گ و ده‌سه‌ڵاتدار داگیری كردووه و ئێسته خاوه‌نه‌كه‌ی سكاڵای هه‌یه و ده‌یه‌وێت وه‌ریبگرێته‌وه.
جگه‌له‌مه زۆرێك له زه‌وییه‌كان له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان، پاشایه‌تی عێراق یان حكوومه‌تی به‌عس به ناوی كه‌سێك كراون كه له بنه‌ڕه‌تدا هی كه‌سێكی تر بوون و له دوای راپه‌ڕین بڕیارێك ده‌ركرا بۆ پاراستنی مافه‌كانی خاوه‌ن زه‌وی و ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌مه‌ش هه‌ندێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كران.
جێگه‌ی باسه هه‌ندێك له‌و سكاڵایانه هه‌ر له وه‌زاره‌ت چاره‌سه‌ر كراون و هه‌ندێكی تر ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
گه‌رمیان/سه‌لام هانه‌دنی