یه‌كێك له یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا، كامێرایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو و ناوازه‌ی به‌رهه‌م هێنا كه به‌ناوی "Two Eyes VR" ناو نراوه و بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی مرۆڤدا كامێرایه‌ك به دوو هاوێنه‌وه وێنه بگرێ و هاوشێوه‌ی چاوی مرۆڤ دیمه‌نه‌كان ده‌گرێ و ده‌یگوازێته‌وه.
ئه‌و كامێرا دوو هاوێنه‌یییه به ڕێژه‌ی 180 پله بۆ هه‌ر هاوێنه‌یه‌ك وێنه و دیمه‌نه‌كان ده‌گوازێته‌وه، نێوانی هه‌ردوو هاوێنه‌كه 65 ملم ده‌بێ و هاوشێوه‌ی ئه‌و مه‌ودایه كه له نێوان هه‌ردوو چاوه‌كانی مرۆڤدا بوونی هه‌یه. وێنه و دیمه‌نه‌كان به گۆشه‌ی 360 پله ده‌گرێ كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ته‌واو واقیعی بێ و وێنه‌یه‌كی ورد و نزیك له ڕاستی بێ، چونكه به‌شێوه‌ی سێ دووریش وێنه ده‌گرێت.
ئه‌و كامێرایه به به‌راورد به كامێرا پێشكه‌وتووه‌كانی تری دنیا ته‌واو جیاواز و به‌هێزتره، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێسته له بازاڕدان وه‌ك كامێرای Gear 360 و كامێرای ئێلجی Cam360، چونكه ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كامێرا ده‌توانێ ته‌واوی گرته‌كان و ته‌نانه‌ت ڤیدیۆش به گۆشه‌ی 360 پله و به‌شێوه‌ی سێ دووری تۆمار بكات.
كوالێتی و دیقه‌ی وێنه‌كانی ئه‌و كامێرایه هه‌شت هه‌زار پێكسل ده‌بێ و به خێرایی 4K و به ڕێژه‌ی گشتی 30 وێنه له چركه‌یه‌كدا ده‌توانێ وێنه بگرێت.
ئه‌و كامێرایه توانای هه‌ڵگرتنی واته میمۆرییه‌كه‌ی 128 گێگابایت و توانای پرۆسسه‌ری یه‌ك گێگابایت و شه‌حنه‌كه‌ی دوو هه‌زار میلی ئه‌مپێر ده‌بێت.
ئه‌و جۆره كامێرایه ئێسته وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك له پێگه‌ی كیك ستارته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه و داوا له خه‌ڵك كراوه پڕۆژه‌كه پاره‌دار بكه‌ن و له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا زیاتر له 50 هه‌زار دۆلار بۆ پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كه كۆ كراوه‌ته‌وه.