به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی فینله‌ندی، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و دوودڵییانه‌ی له‌باره‌ی خراپی ساونا ده‌كرد، دوورن له ڕاستییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه چوون بۆ ساونا به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و ته‌ندروستانه، یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز ده‌بێ بۆ ڕێگری له تووشبوون به نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر و مه‌رگی له‌ناكاو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
توێژه‌ران له زانكۆی ئێستری فینله‌ندا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ساونا پێوه‌ندی زۆری به كێشه ته‌ندروستییه‌كانی مێشكی مرۆڤ و كێشه‌كانی له یادچوونه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی چاودێریكردنی كاریگه‌ری ساونا له‌سه‌ر دوو هه‌زار و 300 گه‌نجی فینله‌ندی كه به‌شێوه‌ی گشتی ته‌مه‌نیان 20 ساڵ بووه.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌گه‌ر پیاوان له هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر چوار تا حه‌وت جار بچن بۆ ساونا، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 66% له تووشبوون به نه‌خۆشی له بیرچوونه‌وه دوور ده‌كه‌ونه‌وه و 65%یش تووشی زه‌هایمه‌ری قورس نابن.
یاری لوكانین گه‌وره ڕاوێژكار و پزیشكی پسپۆڕ له زانكۆی ئیسترینی فینله‌ندا، له میانه‌ی تاقیكردنه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانماندا، توانیمان شێوازێكی تری ژیانكردن بدۆزینه‌وه كه جگه‌له وه‌رزشی جه‌سته‌یی و هۆكاره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، چوون بۆ ساوناش كاریگه‌ری هه‌یه بۆ ڕێگری له تووشبوون به كێشه ته‌ندروستییه‌كانی مێشكی مرۆڤ.
ئه‌و توێژینه‌وه ته‌نیا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر كاریگه‌ری و پێوه‌ندی ساونا و نه‌خۆشییه‌كانی یادگه، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه كاریگه‌ری به‌هێز له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بوونی هه‌یه و پێویستیشه خه‌ڵكی هه‌فتانه سه‌ردانی ساونا بكه‌ن.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له بڵاوكراوه‌ی ئیدج ئه‌ند ئیدجینج بڵاو كرایه‌وه و تێیدا به وردی ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه سووده ته‌ندروستییه‌كانی ساونا یه‌كجار زۆرن و به ته‌واویش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مووخی مرۆڤ هه‌یه و ڕێگر ده‌بێ له‌وه‌ی مرۆڤ تووشیان ببێت.