ئه‌مڕۆ 71همین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستانه له شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و كۆماره سه‌ربه‌خۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجی دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بوو بۆ كورد، هه‌وڵێكیش بوو بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵێك نه‌ریت و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و دانانی بناغه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی ته‌ندروست بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی.
كۆماری كوردستان له 2ی رێبه‌ندانی 2646ی كوردی، " 22ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر 1946" له شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن حزبی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ده‌وڵه‌ته سوێندی یاسایی خوارد، كۆماری كوردستان له دوای كۆماری ئاگری-له توركیا، دامه‌زرا و پایته‌خته‌كه‌ی شاری مه‌ھاباد بوو كه ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای ئێران.
هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ی كۆماری كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زرا و وه‌ك مانیفێستی كۆمار ناوی ده‌ركرد، بریتی بوون له:
- زمانی كوردیی بكرێته زمانی راگه‌یاندن و خوێندن و كارگێڕی.
- كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌شیره‌تییه‌وه بكرێت به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستانی "مه‌ده‌نی"
- ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ كوردستان به مه‌به‌ستی چاودێری ده‌وڵه‌ت و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
- ھه‌موو به‌رپرسه‌كانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه له خه‌ڵكی خۆجێیی ھه‌ڵبژێردرێن
- یاسایه‌ك ھه‌بێت كه به یهكچهشن مامه‌ڵه كرێكار و كه‌سایه‌تییه باڵاكان دا بكات
سێ ساڵ به‌ر له دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خوێنده‌وار كه سه‌ر به چینی مامناوه‌ندی شاری بوون، له شاری مهاباد كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به‌ناوی "كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد" كه به ژێ كاف ناو ده‌هێنرا، دامه‌زراند، هه‌ندێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بریتی بوون له حوسه‌ینی فرووھه‌ر، عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی، عه‌بدولڕه‌حمان ئیمامی، عه‌بدولقادر موده‌ریسی، نه‌جمه‌دین ته‌وحیدی، محه‌مه‌د نانه‌وازاده، عه‌لی مه‌حموودی، محه‌مه‌د ئه‌سحابی، عه‌بدولڕه‌حمان كیانی، سدیق حه‌یده‌ری، قاسم قادری.
دوای ماوه‌یه‌ك چالاكی و به‌هێزكردنی رێكخستنه‌كانیان ئه‌و گه‌نجانه دركیان به‌وه كرد كه پێویستیان به كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمایه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یه‌وه بیری كۆمه‌ڵه‌كه‌یان په‌ره پێ بده‌ن و سه‌ركردایه‌تی ژێكافی بده‌نه ده‌ست، چه‌ندان جار پێوه‌ندییان به قازی محه‌مه‌ده‌وه كرد و سه‌رئه‌نجام توانییان وه‌ك ئه‌ندامی نهێنی كۆمه‌ڵه‌كه بانگهێشتی ناو رێكخستنه‌كه‌ی بكه‌ن و ناوی نهێنی "بینایی" پێ ببه‌خشن.
دوای ماوه‌یه‌ك بینایی به زۆرینه‌ی ده‌نگ وه‌ك پێشتریش پلانیان بۆ دانابوو، كرا به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف، كۆمه‌ڵه‌كه تا ده‌هات له رووی رێكخستنه‌وه فراوانتر ده‌بوو و به شێوه‌یه‌كی لێ هات نه‌ده‌گونجا ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ته‌نیا له قاڵبی كۆمه‌ڵه‌یه‌كدا بمێنێته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به پێشنیازی پێشه‌وا كۆمه‌ڵه‌كه گۆڕا به حزب و ناوی حزبی دیموكراتیان بۆ دیاری كرد و هه‌ر قازی محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و حزبه ده‌ستنیشان كرایه‌وه.
دوای كه‌متر له ساڵێك له دووی رێبه‌ندانی 2646ی كوردیدا، پێشه‌وا كۆماری كوردستانی له مهاباد راگه‌یاند و وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئه‌و ده‌وڵه‌ته سوێندی یاسایی خوارد. ئه‌و كۆماره به‌ته‌نیا پێوه‌ست نه‌بوو به ناوچه‌ی موكریان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵكو وه‌ك مانیفێستێك بوو له سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كانی پێشووی كوردستانی گه‌وره و هێزی پاراستنی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمار له باشووری كوردستانه‌وه به‌ره‌و ئه‌و كۆماره له‌سه‌ر بانگهێشتی پێشه‌وا به‌ڕێ كه‌وتبوون و سوپای بارزان بوون به كۆڵه‌كه‌ی پاراستنی سه‌ربازی كۆماره‌كه و له سه‌رجه‌م پارچه‌كانی تری كوردستان نوێنه‌ری شۆڕش و بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌ته‌كان له راگه‌یاندنی كۆماردا ئاماده بوون.
* كابینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كۆماری كوردستان
پێشه‌وا حاجی بابه‌شێخی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری كوردستان ده‌ستنیشان كردبوو بۆ دروستكردنی كابینه‌ی وه‌زیران كه به‌و شێوه‌یه وه‌زاره‌ت و وه‌زیره‌كانی كۆماری كوردستان راگه‌یه‌نرا.
حاجی بابه‌شێخ، سه‌رۆك وه‌زیران
سه‌یفی قازی، وه‌زیری جه‌نگ
محه‌مه‌د ئه‌مین موعینی، وه‌زیری ناوخۆ
ئه‌حمه‌د ئیلاهی، وه‌زیری دارایی
كه‌ریم ئه‌حمه‌دیان، وه‌زیری پۆسته و ته‌له‌گراف
مه‌ناف كه‌ریمی، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ
سدیق حه‌یده‌ری، وه‌زیری راگه‌یاندن
خه‌لیل خوسره‌وی، وه‌زیری كار
مسته‌فا داودی، وه‌زیری بازرگانی
مه‌حموود وه‌لیزاده، وه‌زیری كشتوكاڵ
ئیسماعیل ئیلخانیزاده، وه‌زیری رێگه‌وبان
سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌یوبیان، وه‌زیری بێهداری "ته‌ندروستی"
حوسێن مه‌جدی، وه‌زیری داد
عه‌بدولڕه‌حمان ئیلخانیزاده، وه‌زیری راوێژكاری "موساویر"
* سه‌رۆك كۆماری كوردستان
قازی محه‌مه‌د یه‌كی ئایاری 1900 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌واری سابڵا‌غ كه زیاد له چوار سه‌ده بوو له ناوچه‌ی موكریان ناوبانگیان هه‌بوو، له دایك بوو. بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌ك له‌لای خه‌ڵك، بگره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیشه‌وه رێز و سه‌نگێكی تایبه‌تیان هه‌بوو.
قازی محه‌مه‌د به‌ر له‌وه‌ی ببێت به دادوه‌ری مهاباد، به میرزا محه‌مه‌دی قازی ناویان ده‌برد، ئه‌و سه‌رده‌مه باوكی "قازی عه‌لی" دادوه‌ری شاری مهاباد بوو كه یه‌كێك بوو له كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و له چه‌ندان شۆڕشی وه‌ك "شۆڕشی مه‌شرووته"ی ئێران‌دا به‌شداری كردووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د خیابانی كه له ته‌ورێز شۆڕشی ده‌وڵه‌تی ئازادستانی ده‌ست پێ كردبوو، ساڵی 1930 له مهاباد رێكخراوێكی كوردی به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د پێك هێنا.
تا ساڵی ١٩١٥ خوێندن له ناوچه‌ی موكریان له‌ناو حوجره و ماڵه‌كاندا بووه و زۆربه‌ی شاعیر و كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك سافی هیرانی و حه‌ریق و سه‌یفولقوزات و.. لای قازی عه‌لی خوێندنیان ته‌واو كردووه، له ساڵی 1915 بۆ یه‌كه‌م جار فێرگه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه له مهاباد به‌ناوی "فێرگه‌ی سه‌عاده‌ت" ده‌كرێته‌وه و ئه‌دیب ته‌ورێزی ده‌كرێته به‌رپرسی ئه‌و فێرگه‌یه و میرزا عه‌بدوڵای گه‌ورك و میرزا ئیبراهیمی نه‌وجه‌وان وه‌ك مامۆستا له‌و فێرگه‌یه ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
فێرگه‌ی سه‌عاده‌ت له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پاڵپشتی لێ نه‌كراوه و به هاوكاری خه‌ڵك ئیداره دراوه و له‌لایه‌ن بازرگانانی شاری مهاباده‌وه پاڵپشتی دارایی كراوه. دوای دوو ساڵ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فێرگه‌یه ده‌درێ به میرزا یوسف شوجاعی و له‌و سه‌روبه‌نده و له ساڵی 1921، سمایل ئاغای سمكۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر شاری مهاباد و داگیری ده‌كات، به‌و هۆیه‌وه فێرگه‌كه داده‌خرێت.
پاش هێوربوونه‌وه‌ی بارودۆخی مهاباد، سه‌رله‌نوێ فێرگه‌ی سه‌عاده‌ت ده‌كرێته‌وه و له ساڵی 1923 ئه‌بولحه‌سه‌ن سه‌یفی قازی "سه‌یفولقوزات"، زانا و شاعیر و دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی شیعری موكریان، ده‌كرێ به به‌رپرسی كارگێڕیی په‌روه‌رده و راهێنان، تا ئه‌وكات پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كه ته‌مه‌نی 23 ساڵ بوو، توانیبووی به خێرایی پله‌ی خوێند و یاسا ببڕێت و جیا له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی، به باشی خۆی فێری زمانه‌كانی فڕه‌نسی و ئینگلیزی و تا ئاستێكیش زمانی رووسی كردبوو.
ساڵی 1925 قازی محه‌مه‌د له ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا وه‌ك به‌رپرسی كارگێڕیی په‌روه‌رده و راهێنانی مهاباد ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا فێرگه‌ی سه‌عاده‌ت تاكه خوێندنگه‌ی ناوچه‌ی موكریان بوو و ته‌نیا كوڕان ده‌یانتوانی تیایدا وانه بخوێنن.
پێشه‌وا له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی كارگێڕیی په‌روه‌رده و راهێنانی مهاباد، بیری له‌وه كرده‌وه بواری خوێندن بۆ ژنانی كوردیش بڕه‌خسێنێت و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا دوو قوتابخانه‌ی نوێی كرده‌وه كه یه‌ك له‌وان قوتابخانه‌ی پاله‌وی كوڕان بوو و ئه‌وی تریان قوتابخانه‌ی پهرماسی كچان كه دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕا به قوتابخانه‌ی "په‌روانه".
ته‌نیا چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌و هه‌وڵه‌ی پێشه‌وا، له تاران "بیبی خانم" قوتابخانه‌یه‌ك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بۆ كچان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته‌وه، دوای سێ مانگ قوتابخانه‌كه‌ی پێ داده‌خه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدا بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی موكریان له‌چاو تارانی پایته‌خت تانوپۆیه‌كی تا سه‌ر ئێسك عه‌شیره‌تیی هه‌بوو، به‌ڵام پێشه‌وا به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كۆتانه، قوتابخانه‌ی په‌روانه‌ی بۆ كچان دامه‌زراند و له ده‌ستپێكی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌كه‌وه پێشوازییه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی لێ كرا.
پێشه‌وا دوای خستنه‌سه‌رپێی دوو قوتابخانه نوێیه‌كه ساڵی 1931، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و راهێنان ده‌دات به ئیبراهیم قازی، به‌ڵام تا سه‌رده‌می كۆماری كوردستانیش هه‌ر هاوكاری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ده‌كات.
ساڵی 1934 قازی عه‌لی "باوكی پێشه‌وا" كۆچی دوایی ده‌كات و میرزا محه‌مه‌دی قازی ده‌كرێ به دادوه‌ری شاری مهاباد و ناسناوی قازی محه‌مه‌دی پێ ده‌درێت. پێشه‌وا به‌هۆی دادپه‌روه‌ری و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا كه دادوه‌ری شار بوو، زۆربه‌ی كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوایی و سۆڤیه‌ت له‌ناو ئێران، سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاشنای ببن.
له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی "1939-1945" ره‌زا شا لایه‌نگری له ئه‌ڵمانیای نازی كرد و كاتێ شه‌ڕ كه‌وته نێوان ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی هاوپه‌یمان و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ئێران داگیر كرا و هێزێك به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له ئێران‌دا نه‌ما، ئه‌وه‌یش ده‌رفه‌تێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك چالاكی سیاسیی و رۆشنبیر كه ژماره‌یان 11 كه‌س بوو، ساڵی 1942 كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك "كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد" دابمه‌زرێنن، كۆمه‌ڵه‌كه داوای مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كانی كوردی ده‌كرد و "رزگاری نه‌ته‌وه‌ی كورد"ی وه‌ك ئامانجی ستراتیژی دیاری كردبوو.
له‌و ساڵانه‌دا پێشه‌وا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و فه‌رهه‌نگی له ناوچه‌ی موكریان ناوبانگی ده‌ركردبوو و بووبوو به كاریزمایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆربه‌ی رۆژهه‌ڵاتناس و میدیاكاره بیانییه‌كان كه ده‌هاتنه كوردستان، له ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا ده‌مانه‌وه و ماڵه‌كه‌ی بووبوو به ناوه‌ندێكی فه‌رهه‌نگی و سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وه‌یش وای كردبوو دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه‌ڵك له كه‌سایه‌تیی قازی محه‌مه‌د وه‌ربگرن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌وری به‌رنامه نهتهوهیییهكهیان و هه‌وڵیان دا پێشه‌وا بكه‌ن به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك.
ژیانی سیاسیی پێشه‌وا له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێ كرد كه بوو به ئه‌ندامی نهێنی كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك و به ناوی خوازراوی "بینایی" چالاكییه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵه‌كه خسته گه‌ڕ.
قازی محه‌مه‌د له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، وه‌ك سه‌رۆك كۆماریش هه‌ر له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕه‌كه‌ی پێشووی سوور بوو و یه‌ك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری كرد به "به مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌شیره‌تی" و خوێندنی منداڵانی كرد به یاسا و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ك بۆی نه‌بوو منداڵه‌كانی له خوێندن بێ به‌ش بكات.
بینایی له سه‌روتاری ژماره‌ی یه‌كی گۆڤاری نیشتمان كه بیری "كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ك"ی بڵاو ده‌كرده‌وه، به روونی ده‌ری ده‌خات كه چه‌ك چاره‌سه‌ری ژێرده‌سته‌یی كورد ناكات و ده‌نووسێت: "تاكه رێگه بۆ گه‌یشتن به مێرگی ئازادی و سه‌ربه‌ستی كورد، خه‌باتی شارستانییانه‌یه" و یه‌ك له هه‌نگاوه هه‌ره گرنگه‌كانی ناردنی خوێندكاران بوو بۆ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له ماوه‌ی 11 مانگی سه‌رۆك كۆماریی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ددا، كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی دروست بوون كه ئێسته وه‌ك به‌شێك له گرنگییه‌كانی مێژووی كورد ناو ده‌برێن، سه‌رۆك كۆمار پێی وابوو هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئازادی تیادا ده‌سته‌به‌ر ناكرێت ئه‌گه‌ر ژن تیایدا ئازاد نه‌بێت و یه‌كه‌م رێكخراوی ژنانی كوردستان له مهاباد له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌و دروست بوو، هاوكات گرووپی شانۆیی و گۆڤاری منداڵان و دروستكردنی قوتابخانه له گونده‌كان و.. سه‌رجه‌میان له ماوه‌ی ئه‌و 11 مانگه‌دا دامه‌زران.
سه‌ره‌نجام له 11ی كانوونی یه‌كه‌می 1946 كۆماری كوردستان دوای 11 مانگ له ته‌مه‌نی، ده‌ڕووخێت و پێشه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی كوشتاری كۆماری ئازه‌ربایجان "ته‌ورێز" له كوردستانیش دووباره نه‌بێته‌وه، نه‌یهێشت سوپای تاران بێته ناو شاره‌وه و به ویستی خۆی خۆی راده‌ستی حكوومه‌ت كرد، له به‌ره‌به‌یانی 30 ئادار/مارسی 1947 له مه‌یدانی چوارچرای مهاباد، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی "ئامۆزای پێشه‌وا" و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی "برای پێشه‌وا" له سێداره دران.
پێشه‌وا به‌ر له‌وه‌ی له سێداره بدرێت، وه‌سیه‌تنامه‌یه‌كی كورت ده‌نووسێت، به‌ڵام له‌و وهسیهتنامهیهیشدا كه ته‌نیا چه‌ند رۆژێك به‌ر له شه‌هیدبوونی نووسیویه‌تی، ده‌ست له خه‌ونه دێرینه‌كه‌ی ناهێنێت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی و داوایان لێ ده‌كات منداڵه‌كانیان له خوێندن و زانست بێ به‌ش نه‌كه‌ن.
سه‌ركۆماری كوردستان له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌یدا داوا ده‌كات: "رێنوێنیم بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه لێ گه‌ڕێن منداڵه‌كانتان بخوێنن، چونكه ره‌مزی پێگه‌یشتوویی و سه‌ركه‌وتن له خۆینده‌واریدایه. با له گه‌لانی تر دوا نه‌كه‌ون، ئێوه نابێ به كوشتنی من و براكانم چاوترسێن بن، هێشتا زۆری ترمان ده‌بێ له‌و رێگه‌یه‌دا له ده‌ست بچن تا به ئاره‌زووی خۆمان ده‌گه‌ین".
ئارچیبالد بلۆچ رۆزڤڵت، كوڕه‌زای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، تیۆدۆر رۆزڤڵت، له كتێبه‌كه‌یدا "كۆماری كوردیی مھاباد" ده‌ڵێت، كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كۆماری كوردستان ئه‌وه‌بوو كه كورده‌كان پێویستیان به سۆڤێت بوو، ته‌نھا چانسیان ھێزی سوپای سوور بوو. به‌ڵام ئه‌م پێوه‌ندییه نزیكهیان له‌گه‌ڵ ستالین و سۆڤیه‌ت وای كرد زوربه‌ی ھێزه رۆژاوایییهكان پشتی ئێران بگرن. قازی محه‌مه‌د، ھه‌رچه‌نده نكۆڵیی له‌و راستییه نه‌ده‌كرد كه له رووی دارایییه‌وه پشتیان به سۆڤیه‌ت به‌ستووه، ئه‌وه‌ی ره‌تی ده‌كرده‌وه كه حزبی دیموكراتی كوردستان پارتێكی كۆمۆنیست بێت. رای گه‌یاند ئه‌وه درۆیه‌كه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوپای ئێران دروستیان كردووه، جگه له‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خۆی به زۆر جیاواز له‌وانه‌ی سۆڤیه‌ت له قه‌ڵه‌م دا. ھه‌روه‌ھا كۆماره‌كه به‌ده‌ست چه‌ند كێشه‌یه‌كی ناوخۆیییه‌وه ده‌یناڵاند. جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان خه‌ڵكی شار و خێڵه‌كییه‌كاندا ھه‌بوو و ھاوپهیمانێتییهكهیان بۆ مھاباد له داڕماندا بوو. وه‌ك چۆن پێشتریش رای گه‌یاندبوو، خێڵه‌كان و سه‌رۆكه‌كانیان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و ھاوكاریی دارایی و سه‌ربازییانه پشتی قازی محه‌مه‌دیان ده‌گرت كه له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ته‌وه وه‌ریده‌گرت. له رووی دارایییه‌وه مھاباد نشوستی ھێنا و ئه‌وه وه‌ك مه‌حاڵ وابوو كه مھاباد له رووی دارایییه‌وه ھاوتا بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران.