ئه‌و پیاوه‌ی له وێنه‌كه له ته‌نیشت محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان دانیشتووه، یه‌كێكه له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی حزبی سۆشیالیست و پێشتر به برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ست ڕژێمی به‌عس و نهێنییه‌كانی گه‌وره‌ی ژیانی كاكه حه‌مه و هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌ی ناوبراو ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و پیاوه ناوی ئه‌حمه‌د سۆفی عه‌لییه و له ساڵی هه‌شتاكان له نه‌به‌ردی و شه‌ڕی گوندی ئه‌حمه‌د ئاوا دژ به ڕژێمی به‌عس، به برینداری كه‌وته ده‌ست به‌عس، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره‌ی حزبی به‌عس له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ربازێك لای به دیلی كه‌وتبووه ده‌ست پێشمه‌رگه‌كانی حزبی سۆشیالیست.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره و سه‌ربازه‌كانی له شه‌ڕی گوندی كانی به‌ردینه كه محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد، گیرابوو، له‌وكاته‌دا خوشكێكی كاكه حه‌مه به‌ناوی "ئامین خان" له لایه‌ن به‌عسه‌وه گیرابوو و له گرتووخانه‌دا بوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌عس داوای كرد كه له‌گه‌ڵ سۆشیالیست دیل به دیل بكه‌ن و حزبی سۆشیالیست ئه‌و ئه‌فسه‌ره و سه‌ربازه‌كانی به به‌عش بداته‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان خوشكی كاكه حه‌مه ئازاد ده‌كه‌ن و بۆی ده‌گێڕنه‌وه.
یاسین شه‌وكه‌ت كه ئه‌و ڕووداوه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود داواكه‌ی به‌عسی ڕه‌ت كرده‌وه كه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی خوشكه‌كه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌عس ئازاد بكات و گوتی، من نامه‌وێ ئامین خانی خوشكم له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌عس ئازاد بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی به برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ست به‌عس له شه‌ڕی گوندی ئه‌حمه‌د ئاوا و ڕانێكی شكابوو، ئه‌و ئازاد بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا كاكه حه‌مه ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی حزبی به‌عس ئازاد ده‌كات.
یاسین شه‌وكه‌ت كه پێشمه‌رگه بووه ئه‌وكات و ده‌ڵێ، دواتر دیل به دیله‌كه له نێوان ئه‌حمه‌د سۆفی عه‌لی پێشمه‌رگه‌ی بریندار و ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی به‌عس كرا و كاكه حه‌مه خوشكه‌كه‌ی خۆی بۆ ڕزگاركردنی گیانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار كرده قوربانی. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ناوبراویش لای پێشمه‌رگه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه و هه‌مووان نیشتمانپه‌روه‌ری و گه‌وره‌یی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموودیان بۆ ڕوون بووه‌وه.
هه‌ورامان/ شه‌فیق بانیشاری