ریال مەدرید رۆناڵدۆ دەفرۆشێ
رۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە كە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە ئەستێرەی پورتوگالی و باشترین یاریزانی جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆ بفرۆشێ.
رۆژنامەی (دۆن بالۆن) بڵاوی كردەوە: پێرێز دەیەوێ سوود لەو پارەیە ببینی كە لە فرۆشتنی رۆناڵدۆ دەستی دەكەوێ بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە ئەستێرەی تر بهێنێتە ریزی یانەكەیەوە.
سەرچاوەكە بڵاویشی كردەوە كە رۆناڵدۆ لە سەرەتای وەرزی 2018-2019 لە یانەی ریال مەدرید نەماوە و رەنگە وێستگەی داهاتووشی لەو وەرزەدا خولی تۆپی پێی چین بێت.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە هۆكاری سەرەكی فرۆشتنی رۆناڵدۆ لەلایەن پێرێزی سەرۆكی یانەكەوە گەورەبوونی تەمەنە كە ئێستا لە تەمەنی 31 ساڵیدایە و لە وازهێنانی یەكجارەكی نزیك بووەتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم