داری دازان له ده‌ڤه‌ری بارزان به یه‌كێك له داره مێژوویی و پیرۆزه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ناسرێت و بۆ زیاتر له ١٥٠ ساڵی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی گه‌لی كورد و بارزان، له‌ژێر ئه‌و داره‌دا كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و بنكه‌ی خویان لێ داناوه و له ژێر سێبه‌ریدا حه‌ساونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و مه‌لا مسته‌فا بارزانی.
ئه‌و داره له ده‌ڤه‌ری بارزان پیرۆزییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ته‌نانه‌ت كاتێك خزمه‌تگوزاری تۆڕی كاره‌با و ڕێگه‌ی ھاتوچۆ بۆ ده‌ڤه‌ری بارزان راكێشرا، رێگه به بڕینی داره‌كه نه‌درا و ئێسته تۆڕی كاره‌با به‌ژێر لقه‌كانی ئه‌و داره‌دا تێده‌په‌ڕن و ئه‌گه‌ر لقێكی ئه‌و داره بكه‌وێت، ئه‌وا كاره‌بای چه‌ندان گوندی ده‌ڤه‌ری بارزان ده‌بڕێت.
له وه‌رزه‌كانی ھاوین و به‌ھاردا ساڵانه سه‌رووی ٥٠ ھه‌زار ھاووڵاتی له ھه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و داره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن. به‌ھوی به‌ساڵاچوونه‌وه به‌شی ھه‌ره زۆری لق و پۆپه‌كانی ئه‌و داره كه‌وتوون.
پێشتر داره‌كه یه‌كێك بووه له داره گه‌وره‌كانی ده‌ڤه‌ری بارزان و جوانییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری ھه‌بوو.
داره‌كه له جۆری به‌ڕووه و ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵگه‌ی ولاتژێری له خۆرئاوای ده‌ڤه‌ری بارزان له نزیك رووباری ئاڤاشین و ٢٠٠ كم له سه‌نته‌ری شاری ھه‌ولێر و ١٥٠كم له سه‌نته‌ری شاری دھۆك دووره.
بارزان / نه‌وزاد ھلوری