ئه‌گه‌رچى ئه‌مڕۆ نه‌ڤید زه‌ردی گۆرانیبێژی لاو به‌نیاز بوو له وڵاتى به‌ریتانیا له شارى له‌نده‌ن وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكى كورد، گه‌وره‌ترین كۆنسێرت له مێژووى هونه‌ریى كوردیدا ئه‌نجام بدات به‌ڵام وه‌ك خۆى له به‌شى ستۆرى پێگه تایبه‌تییه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه تووشى نه‌خۆشییه‌كى كتوپڕ بووه و به‌هۆیه‌وه پزیشكه‌كان ڕێگه ناده‌ن كۆنسێرته‌كه ئه‌نجام بدات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه بێت كه نه‌ڤید زه‌ردی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو تووشى ئازارى زۆرى ڕیخه‌ڵۆ كوێره بووه به‌وهۆیه‌وه بردوویانه بۆنه‌خۆشانه و دكتۆره‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووه كه ناتوانى به‌یانى كۆنسێرته‌كه‌ى بكات.
ئه‌و ده‌ڵێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه قه‌ره‌بووى هه‌وادار و ئه‌و كه‌سانه بكات كه به‌هۆى ئه‌وه‌وه هاتوونه‌ته له‌نده‌ن و ڕێگه‌یه‌كى دووریان بڕێووه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به قورگى پڕ گریانه‌وه داواى لێبوردن له هه‌واداره‌كانى ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ئه‌مه له مێژووى كارى ئه‌و یه‌كه‌م جاره ڕووده‌دات، بۆیه پێویسته لێى تێ بگه‌ن.
بلیته‌كانى ئه‌و كۆنسێرته به شێوه‌ى ئۆنڵاین بۆ كوردانى تاراوگه به‌رده‌ست بوو، بڕیار بوو له ڕۆژى شه‌شى ئۆكتۆبه‌ر له له‌نده‌ن له هۆڵى "ئۆ" به‌ڕێوه بچێت، خۆیشى ڤیدیۆیه‌كى له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردبوویه‌وه.
نه‌ڤید هونه‌رمه‌ندی لاو، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و سێ ساڵه ده‌ركه‌وتووه، یه‌كه‌م به‌رهه‌می "لاوه لاوه" بوو، زیاتر هونه‌ری پۆپ له موزیكه‌كانی به‌كار دێنێت، له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی هه‌یه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئێسته خاوه‌نى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقییه.