هونه‌ری ئێزدییه‌كان، تا ئێسته به شێوه‌یه‌كی زانستی ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه. "هونه‌ری پیرۆز" یه‌كه‌م كتێبه بۆ گه‌یشتن به قووڵایی ناو ئه‌و هونه‌ره و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ئه‌كادیمیسته‌كانی داهاتوو.
حه‌مه هاشم، توێژه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریی ناسراو، له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به كتێبی "هونه‌ری پیرۆز" نووسیویه‌تی: ئەم کتێبە ھەوڵێکی ئەنتۆگرافیانەیە لە بواری کولتوورناسی دا، تێیدا دەمەوێت تیشک بخەمەسەر لایەنێکی زۆر زیندووی کو‌لتوور و ھونەری کوردی.
ئه‌م كتێبه وه‌ك نووسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، رووناکیخستنە سەر ھەندێ دیمەنی زۆردانسقەیه کە تائێسته‌یش زۆرێک لە ئێمە نەمان زانیوە خاوەنی ئەدگاری ھێندە پیرۆز و جوانین کە لێوانلێون لە ھونەر و کەشی مرۆڤدۆستیی باڵا، ئەویش ھونەری زیندووی ئێزدییەکانە لە کوردستاندا.
كولتوور و هونه‌ری ئێزدییه‌كان كه به‌شێكیشه له نه‌ریته ئایینییه‌كانیان، به ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆیان ماونه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش وه‌ك خۆی پارێزگاری‌یان لێ ده‌كه‌ن. به‌هۆی شه‌ڕی داعش و هێرشی چه‌ته‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان، به‌شێكی زۆری گه‌نجینه‌كانیان له‌ناو چوون، هه‌ر بۆیه ئێسته هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێن ئه‌وه‌ی ماوه بپارێزرێت و هه‌ندێك له نیمچه فه‌وتاوه‌كان ساغ بكرێنه‌وه.
حه‌مه هاشم جیا له كاره هونه‌رییه‌كانی به‌گشتی، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به كاری هونه‌ری و توێژینه‌وه‌ی جیاواز، خۆی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی ئێزدی ته‌رخان كردووه كه به‌شێكی ڕه‌سه‌نی ناسنامه‌ی كوردن و له‌و بواره‌دا چه‌ندان به‌رهه‌می پێشكه‌ش كردووه كه له‌سه‌ر ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تی ناسێندراون و له چه‌ندان پێشانگه‌ی جۆراوجۆر له وڵاتانی دنیا پێشوازی له به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كرێ.