په‌رله‌مانی توركیا ته‌واوی پێشنیازه‌كانی حكوومه‌تی توركیا بۆ گۆڕینی ده‌ستووری په‌سند كرد و ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماره.
٣٣٩ كه‌س له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی توركیا، ده‌نگیان به پڕۆژه‌یاساكه دا. پڕۆژه‌كه سیسته‌می سیاسی وڵات ده‌گۆڕێت و جێبه‌جێكردنیشی به‌ستراوه‌ته‌وه به ریفراندۆمه‌وه.
ره‌شنووسی پڕۆژه‌كه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكپارتی و پارتی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی مه‌هه‌په له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرابوو. په‌سندكردنی ماده‌كانی ره‌شنووسی ده‌ستوور له نۆی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێ كرد و ئه‌مڕۆ دواجار سه‌رجه‌م ماده‌كانی په‌سند كرا.
ژماره‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی توركیا ٥٥٠ كه‌سه و په‌سندكردنی ره‌شنووسه‌كه‌ش پێویستی به ٣٣٠ ده‌نگی په‌رله‌مانتاران هه‌بوو. هه‌ریه‌ك له پارتی كۆماری توركیا جه‌هه‌په و پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، دژی پڕۆژه‌كه بوون و پێیان وایه به‌م هه‌نگاوه توركیا به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌ڕوات.
به پێی ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێ، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له پۆستێكی ته‌شریفاتی و كه‌مده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گۆڕێت بۆ پۆستێكی به‌ده‌سه‌ڵات و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداری باڵای توركیا. ئه‌گه‌ر له ریفراندۆم ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یه بدرێت، ئه‌وا سیسته‌می توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕێت.
ده‌ستووری ئێسته‌ی توركیا له ساڵی ١٩٨٢ دوای ئه‌و كۆده‌تا سه‌ربازییه‌ی له ساڵی ١٩٨٠ رووی دا، نووسرا و تیایدا سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان گه‌ره‌نتی كرا.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری نوێی توركیا، سه‌رۆك كۆمار بۆی هه‌یه راسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردان له سیسته‌می دادوه‌ریدا بكات. ئه‌ردۆغان سیسته‌می دادوه‌ری توركیای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه له ژێر كاریگه‌ری فه‌تحوڵا گوله‌ن رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌تدایه كه ئێسته له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت.
له ده‌ستووری نوێ‌دا، رێگه به سه‌رۆك كۆمار دراوه دۆخی نائاسایی رابگه‌یه‌نێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی ده‌ستووری نوێ ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ ٦٠٠ به‌رز ده‌كرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنیش پێنج ساڵ جارێك به‌ڕێوه ده‌چێت.