هه‌رچه‌نده تا ئێسته كۆمپانیای ئه‌پڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن ڤێرژن هه‌شتی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه كه بڕیاره له مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام زانیاریی سه‌یر و جیاجیا له‌باره‌ی پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بڵاو ده‌كرێنه‌وه و گرنگترینیشیان ئێسته ئه‌وه‌یه كه ئایفۆنه نوێیه‌كه له پۆڵا و شووشه دروست ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان كه دواترینیان ڕۆژنامه‌ی "دیجی تایمز"ی تایوانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ به نیازه ڕووكاری هه‌رچوار ده‌وری ئایفۆن به پۆڵا دروست بكات و ڕووی پێشه‌وه و پشته‌وه‌شی به شووشه ده‌بێت.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌پڵ داوای له كۆمپانیای فۆكسكۆنی چینی كردووه كه چوارچێوه‌یه‌كی پۆڵایینی بۆ دروست بكرێ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای "جابیل".
پێشتر ئایفۆن چوار ئێس به چوارچێوه‌ی پۆڵایی ڕووپۆش كرابوو، به‌ڵام دواتر پۆڵا له چوارچێوه‌كه‌ی به‌كار نه‌هێنرا و بۆ ئه‌له‌منیۆم گۆڕا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئایفۆن هه‌شت له پارچه‌یه‌ك شووشه پێك دێ كه چوارده‌وره‌كه‌ی به چوارچێوه‌یه‌كی پۆڵایی ڕووپۆش ده‌كرێ، هاوكات باس له‌وه ده‌كرێ كه ئایفۆن 8 به سێ جۆره‌وه ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه، به شاشه‌ی ئۆلد و ئێل سی دی و به شه‌حنكردنه‌وه‌ی وایه‌رلێس ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه.