دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت دوای كۆچی دوایی ڤلادیمێر لینین، بوو به حاكمێكی زۆر توندوتیژ و دیكتاتۆر و باوه‌ڕی به دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی پیشه‌سازی هه‌بوو، بۆیه جووتیارانی ناچار ده‌كرد له كێڵگه‌كانی كشتوكاڵ بێنه ده‌ره‌وه و ڕوو له كارگه‌كانی پیشه‌سازی بكه‌ن، به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌یش فه‌رمانی برسیكردنی ئۆكرانیای ده‌ركرد و به‌وهۆیه‌وه پێنج ملیۆن كه‌س له برسا مردن.
له ساڵی 1932 تا 1933 پرۆسه‌ی برسیكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامی هه‌بوو، هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت به ته‌واوی گه‌مارۆی ئۆكرانیایان دا و ڕێیان نه‌ده‌دا هیچ خواردن و ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی ئه‌نجام بدرێ و خه‌ڵكه‌كه‌یش به‌هۆی نه‌بوونی پێویستییه‌كانی كشتوكاڵ نه‌یانتوانی په‌ره به كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنانی به‌روبوومی كشتوكاڵی بده‌ن و خۆیان پێ بژێنن، له‌به‌ر ئه‌وه په‌تای برسیه‌تی به نێو كۆمه‌ڵگاكه بڵاوبووه‌وه و خه‌ڵكی هه‌ڵوه‌راند و نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌سی كرده قوربانی.
به‌هۆی برسیه‌تییه‌كه زیاتر له پێنج ملیۆن هاووڵاتی ئۆكرانی گیانیان له ده‌ست دا
ئۆكرانییه‌كان به‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی مێژووی وڵاته‌كه‌یان ده‌ڵێن "هۆلۆدۆمۆر" واته مه‌رگ له ڕێی برسیه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره و گرنگی به‌روبوومی كشتوكاڵی و خۆراكی ئه‌وروپا داده‌نرا، ستالین بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌وروپا و داگیركردنی ناوچه‌كانی تری ئه‌و كیشوه‌ره سه‌ره‌تا هه‌وڵی دا جووتیارانی ئۆكرانیا له كێڵگه‌كان دوور بخاته‌وه و بیانباته ناو كارگه پیشه‌سازییه‌كان، به‌مه‌یش هه‌م په‌ره‌ی به سیاسه‌تی خۆی ده‌دا كه بریتی بوو له گۆڕینی كۆمه‌ڵگا له كۆمه‌ڵگایه‌كی كشتوكاڵی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی پیشه‌سازی، هه‌میش ئه‌وروپای برسی ده‌كرد و فشاری ده‌خسته سه‌ر و ناچاری ده‌كردن كه سه‌ر بۆ مۆسكۆ دابنه‌وێنن.
جووتیارانی ئۆكرانیا كه سه‌دان ساڵه خه‌ریكی كشتوكاڵ بوون و له‌سه‌ر زێدی باپیرانیان به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌چاند، توانای كاری قورسی كارگه پیشه‌سازییه‌كانیان نه‌بوو، بۆیه ڕه‌تیان كرده‌وه و به‌رده‌وامبوون له كشتوكاڵكردن، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی ستالینی تووڕه‌كرد، بۆیه بڕیاری دا هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت له ده‌وری ئۆكرانیا بڵاو بكاته‌وه و گه‌مارۆیه‌كی گه‌وره‌یان بخاته سه‌ر.
ئه‌و ده‌یه‌ویست به ئۆكرانییه‌كان بڵێ، ئه‌گه‌ر كشتوكاڵ بكه‌ن له كاتی گه‌مارۆدان ده‌مرن له‌برسان، به‌ڵام گه‌ر خه‌ریكی پیشه‌سازی بن، ئه‌وا ده‌توانن له هه‌ر دۆخ و بار و گه‌مارۆ و جه‌نگیش بێ ده‌توانن خۆیان بژێنین، بۆیه گه‌مارۆكان وایكرد هیچ جۆره خۆراكێك بۆ ئۆكرانیا نه‌چێ و وه‌رزی ستان و سه‌رمایش ده‌ستی پێكرد و كاتی كشتوكاڵكردن نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوونه‌وه و برسیه‌تی بڵاوبووه‌وه و به‌شێكی زۆری خه‌ڵك به‌و سه‌رمایه ڕوویان له دارستانه‌كان كرد و گژوگیا و ڕه‌گی دره‌خته‌كانیان كۆ ده‌كرده‌وه و بۆ خواردن به‌كاریان ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌مه دادی ته‌نگژه‌كه‌ی نه‌دا، به‌ڵكوو ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕێژه‌ی قوربانیان زیاتر ده‌بوو.
ئان ئابلباوم له كتێبی "برسیه‌تی سوور...جه‌نگی ستالین دژی ئۆكرانیا" به وردی باس له‌و تاوانه گه‌وره‌ی ستالین دژی ئۆكرانییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، سیاسه‌تی ڕووكردنه پیشه‌سازی و دووركه‌وتنه‌وه له كشتوكاڵ له 1929 له‌لایه‌ن ستالینه‌وه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت سه‌پێنرا و ورده ورده هه‌وڵه‌كان و فشاره‌كان توند ده‌كران، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مۆسكۆ بن.
به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه به ملیۆنان جووتیار وازیان له خاك و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان هێنا و تووشی گرفتی گه‌وره بوونه‌وه و نه‌یانده‌توانی له ڕێی كرێی كه‌می كارگه پیشه‌سازییه‌كان خۆیان و خێزانه‌كانیان بژیێنن، بۆیه تووشی برسیه‌تی و مه‌رگ ده‌بوونه‌وه، ئه‌مه له سه‌رتاسه‌ری سۆڤیه‌ت ده‌ركه‌وت، به‌ڵام هیچی وه‌كو ئۆكرانیا مه‌ترسیدار و ویژدانهه‌ژێن نه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ستالین چه‌ند ساڵێك ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه گه‌وره‌ی ئۆكرانییه‌كانی شارده‌وه، به‌ڵام دواجار په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و نهێنییه هه‌ڵمالرا و جیهان له‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی سۆڤیه‌ت گه‌یشت و هه‌مووان سه‌ركۆنه‌یان ده‌كرد.
به‌شێك له حزبه‌كانی ئۆكرانیای نزیك له مۆسكۆ دژی ئه‌وه‌ن كۆمه‌ڵكوژی هاووڵاتییه‌كانیان له‌لایه‌ن ستالینه‌وه به جینۆساید بناسێنرێت
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه كه‌سانی ڕزگاربوو له‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌یگێڕنه‌وه به ته‌واوی له فیلمه ترسناكه‌كان ده‌چێ، چونكه خه‌ڵكی یه‌كتریان له‌سه‌ر له‌تێك نان كوشتووه و ته‌رمی خه‌ڵكی كه به‌هۆی برسیه‌تییه‌وه مردوون به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامی شار و گوند و ناوچه جیا جیاكانی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه و كه‌س توانای نه‌بووه كه بیاننێژێ، به‌ڵكوو به شه‌و سه‌گ و گیانه‌وه‌ره گۆشتخۆره‌كان ته‌رمه‌كانیان خواردووه و بۆنی ته‌رمی مردوو و برسیه‌تی و شه‌ڕ و یه‌كتر كوشتن جه‌هه‌ننه‌مێكی گه‌وره‌ی له‌و وڵاته دروست كردووه و ستالینیش هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ڕۆژانه بۆ ڕۆیشتووه، به‌ڵام فه‌رمانی ده‌ركردووه كه گه‌مارۆكان توندتر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه‌كانی تری یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت په‌ند وه‌ربگرن و هیچ كات بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بێ له فه‌رمانه‌كانی ئه‌و مۆسكۆ هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه.
دوای نه‌مانی سۆڤیه‌ت و له ساڵانی نه‌وه‌ت په‌رله‌مانی
ئۆكرانیا هه‌وڵی به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی دا، به‌ڵام ئه‌و حزبانه‌ی له ڕووسیاوه نزیكبوون به توندی كوشتنی هاووڵاتییه‌كانی خۆیان به فه‌رمانی مۆسكۆ ڕه‌ت كرده‌وه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆی هێنا، به‌ڵام دواجار ئۆكرانیا و ئه‌وروپا و چه‌ندان وڵاتی تر هۆلۆدۆمۆریان به جینۆساید ناساند.