به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات، به‌یانى ئه‌مڕۆ به هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌یان گوتووه له‌كاتى شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ توركیا پاڵپشتى له هه‌سه‌ده ناكه‌ن.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده راى گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان توركیا و سووریا، سه‌ربازى خۆیان كشاندووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش دواى چه‌ند سه‌عاتێك دێت له هه‌ڵكردنى گلۆپى سه‌وز له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ هێزه‌كانى توركیا تا هێرش بكاته سه‌ر باكورى سووریا. هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئه‌م كاره‌ى ئه‌مه‌ریكا به پشت تپێكردن وه‌سف ده‌كه‌ن.
هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ "سه‌ره‌ڕاى كۆششه‌كانمان بۆ خۆدوورگرتن له گرژى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ توركیا و نیشاندانى نه‌رمونیانى بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌كه‌وه كار بۆ دانانى میكانیزمى پاراستنى سنووره‌كان بكه‌ین، كه‌چى ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند نه‌بوو به به‌ڵَنه‌كانى و هێزه‌كانى خۆى له ناوچه سنوورییه‌كانى توركیا كشاندووه‌ته‌وه".
هه‌سه‌ده له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێ "ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌ى توركیا له باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا كاریگه‌رى نه‌رێنىى ده‌بێت له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ داعش، هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش له‌ناوده‌چن كه له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو به‌ده‌ست هاتوون".
<
ئه‌مه‌ریكا هه‌سه‌ده‌ى له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پشتگیریان ناكات
>
هاوكات به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى به ئاژانسى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دوو خاڵى چاودێرییان له گرێسپى و سه‌رێكانى جێهێشتووه له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا كه نزیكن له سنوورى توركیا. به‌ڵام به‌رپرسه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، هێزه‌كانى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوى له شوێنى خۆیان ماونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئایا ته‌نیا هێزه‌كان ده‌كشێنه‌وه، یانیش هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له حاڵه‌تى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت. به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا به رۆیته‌رزى گوتووه، ئه‌مه‌ریكا به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م به هه‌سه‌ده‌ى راگه‌یاندووه، هێزى ئه‌مه‌ریكى له هه‌ر شوێنێك بێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توركیا پشتگیرى هه‌سه‌ده ناكات.
سه‌ركرده‌یه‌كى هه‌سه‌ده به ئاژانسى فڕانس پرێسى راگه‌یاندووه، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له چه‌ندان خاڵى خۆیان له سه‌رێكانى و گرێسپى كشاونه‌ته‌وه.
كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دواى چه‌ند سه‌عاتێك له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راگه‌یەنراوێكى كۆشكى سپى دێت، كه تێیدا هاتووه "به‌م نزیكانه توركیا ئه‌و ئۆپراسیۆنه له باكورى سووریا جێبه‌جێ ده‌كات كه ماوه‌یه‌كه پلانى بۆ داناوه". راگه‌یاندراوه‌كه‌ى كۆشكى سپى دووپاتى ده‌كاته‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مه‌ریكا هیچ پاڵپشتییه‌كیان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه نییه و تێكه‌ڵى نابن، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌ى ئه‌مریكا له‌و شوێنانه گرد نابنه‌وه كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه سه‌ر سنوورى توركیا.
رۆژى شه‌مووى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌ستى به هه‌ڕه‌شه‌كانى كرده‌وه و راى گه‌یاند هێزه‌كانى توركی له نزیكترین كات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كان، هه‌روه‌ها شه‌وى رابردوو له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به دۆناڵد تره‌مپى راگه‌یاندووه، هه‌ست به نائومێدى ده‌كات له شكستى كارگێڕى سه‌ربازى و ته‌ناهى ئه‌مه‌ریكا بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له سه‌ره‌تاى مانگى ئاب ئه‌نجام دراوه.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات پێشتر به‌ڵێنى داوه هه‌میشه پابه‌ند بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه، بۆیه هێزه‌كانى سه‌ر به هه‌سه‌ده كۆمه‌ڵێك باره‌گا و سه‌نگه‌رى خۆیان له نزیك ناوچه سنوورییه‌كانى چۆڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنن.
<
ئه‌ردۆغان به تره‌مپى گوتووه له ناوچه‌ى ئارام بێ ئومێد بووه
>
به‌ڵام ئێسته دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغان هه‌سه‌ده راى گه‌یاندووه، هه‌ر هه‌نگاوێكى توركیا بۆ شه‌ڕ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وه‌ڵام ده‌درێته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌سه‌ده شه‌ڕه‌كه بۆ شه‌ڕێكى گشتگیر ده‌گۆڕێت.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توریكا له تویتێك ئه‌مڕۆ دووپاتى كردووه‌ته‌وه، توركیا بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ساڵى 2015 وه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌كات له شه‌ڕى داعشدا، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل به بڕبڕه‌ى پشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات داده‌نرێت كه ئه‌م هێزه‌یش له‌لایه‌ن توركیاوه به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
دواى راگه‌یاندنى بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا له ساڵى رابردوو، توركیا داواى دانانى ناوچه‌ى ئارام ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سنوورى خۆى له‌و ناوچانه جیا بكاته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن. هه‌ر چه‌نده ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌نجام دراوه و چه‌ندان ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى توركیا و ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاواى كوردستان به‌ڕێوه‌چووه، كه‌چى ئه‌نكه‌ره له به‌ڕێوه‌چوونى رێكارەكان رازى نییه و ده‌یه‌وێ خۆى هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه.