محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات كه دوێنێ 28 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنى تێ په‌ڕى، به یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ى میسڕ داده‌نرێت كه زۆرترین مشتومڕى له‌سه‌ره و ژیان به چه‌ندان قۆناغى دژ به‌یه‌كتر و جیاواز تێ په‌ڕیوه، به‌ڵام ئه‌و پیاوه به‌وه ناسراوه یه‌كه‌م سه‌رۆكى عه‌ره‌ب بوو رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد.
له شه‌شى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 1981، له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مانۆرێكى سه‌ربازى سوپاى میسر محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر ساداتى سه‌رۆك كۆمارى میسر تیرۆر كرا. ئه‌و پیاوه یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ى كه زۆرترین مشتومڕى له‌باره‌ى ژیانى كراوه. هه‌ندێك به ناپاكى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن هه‌ندێكى تر به نیشتمانپه‌روه‌ر، هه‌ندێك به عه‌لمانى و هه‌ندێكى تر پێیانوایه ئازادى به ئیسلامییه‌كان دابوو. جگه له‌مه‌یش ژیانى ئه‌نوه‌ر سادات به كۆمه‌ڵێك قۆناغى سه‌یروسه‌مه‌ره و دژ به‌یه‌كتر تێپه‌ڕیوه.
ئه‌نوه‌ر سادات له گوندێكى میسرى له‌ساڵى 1918 له دایكبووه. باوكى فه‌رمانبه‌رێكى میرى بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و پیاوه چه‌ند ژنى تر‌ى هه‌بووه و دایكى ساداتیش ژنه گه‌وره‌كه‌ى بووه. بایه‌خێكى زۆرى به‌و ژنه و منداڵه‌كانى نه‌داوه، بۆیه به بڕواى مێژوونووسان رۆژانى سه‌ره‌تایى ژیانى سادات به ههژارییهكى كوشنده و فه‌رامۆشكردنى له‌لایه‌ن باوكییه‌وه به‌ڕێوه‌چووه، كه تا دوایین رۆژگارى ژیانیشى ئه‌م رووداوانه‌ى منداڵى كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى سادات هه‌بووه.
<
سادات له گه‌نجێتى به تیرۆر تۆمه‌تبار كرا، كه‌چى سه‌رۆك بوو تیرۆر كرا
>
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا خێزانه‌كه‌ى هاوكار ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى بخوێنێ، كاتێك له سییه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به‌ریتانیا كه ئه‌و كات داگیركه‌رى میسر بوو، قوتابخانییهكى سه‌ربازى ده‌كاته‌وه، ئه‌و سادات روو له قوتابخانه‌ى سه‌ربازى ده‌كات و وه‌ك ئه‌فسه‌رێك خوێندن ته‌واو ده‌كات.
له ساڵانى دواتر كاتێك ئه‌دۆلف هیتله‌ر له گۆڕه‌پانى سیاسى و سه‌ربازى ئه‌وروپا و دنیا ده‌رده‌كه‌وێت سادات زۆر پێى سه‌رسام ده‌بێت، له چله‌كان له‌میانه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جیهان، ئه‌نوه‌ر سادات له‌گه‌ڵ سوپاى به‌ریتانیا و میسر ره‌وانه‌ى سه‌ر سنوورى میسر و لیبیا ده‌كرێت، چونكه ئیتالیا له لیبیایه بووه كه له وڵاتانى میحوه‌ر بووه، كه‌چى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بووه. ئه‌و كاته سادات ده‌گیرێت و بۆ ماوه‌ى دووساڵ زیندانى ده‌كرێت به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به ئه‌ڵمانه‌كان كردووه و سیخوڕ‌ى له‌سه‌ر كردوون.
ئه‌و كاته
سادات هاوسه‌رگیرى كردووه و دوو كچى هه‌بووه. كاتێك له‌وه بێ ئومێد ده‌بێت به‌ریتانییه‌كان ئازادى بكه‌ن، به فرت وفێڵ له زیندان را ده‌كات و ئه‌م ماوه‌یه له ده‌ره‌وه كارى كۆڵبهرى و ئازاد ده‌كات، له‌م قۆناغه‌دا سادات له ژیانێكى سه‌خت ده‌ژیت. دواتر كاتێك لێبوردن وه‌رده‌گرێت و به‌هۆى چه‌ند كه‌سێك ناسیاوییه‌وه ده‌گڕێته‌وه خزمه‌تى سه‌رباز، به‌ڵام له‌و كاته‌یشدا وازى له بیروڕاى سیاسى نه‌هێناوه و بۆیه پێوه‌ندى به گرووپى سه‌ربازانى ئازاده‌وه ده‌كات.
ئه‌م جاره به تۆمه‌تى كوشتنى ئه‌مین عوسمانى وه‌زیر ده‌گیرێت، ئه‌م وهزیرهیش یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى زۆر پاڵپشتى بهریتانییهكانى كردووه. به‌ڵام كاتێك هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تۆمه‌ته‌كه نییه، ئه‌وا سادات ئازاد ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئازاد به‌ڵام بێكار ده‌بێت، چونكه له خزمه‌تى سه‌ربازى دوورخراوه‌ته‌وه.
<
سادات سه‌رسام بووه به هیتله‌ر و به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى بۆ نازییه‌كان گیراوه
>
به‌هۆى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیحسان عهبدولقهدوسى رۆماننووس، ماوه‌یه‌ك له بوارى رۆژنامه‌وانى كار ده‌كات و ئه‌و كاته‌یش كچێكى هه‌رزه‌كار ده‌ناسێ به ناوى "جیهان" بۆیه پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه دروست ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى له هاوسه‌رى یه‌كه‌مى جیا ده‌بێته‌وه، ئه‌وا هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ جیهان ده‌كات.
كاتێك له‌ساڵى 1952 كۆده‌تا به‌سه‌ر رژێمى پاشایه‌تى میسر كرا، راگه‌یاندراوى شۆڕش له‌لایه‌ن ساداته‌وه ده‌خوێنرێته‌وه. ئه‌و پێوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ جه‌مال عه‌بدولناسر هه‌بووه، له ساڵى 1970 دواى مردنى جه‌مال عه‌بدولناسر سادات ده‌بێته سه‌رۆكى وڵات.
له ساڵى 1978 خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى وه‌رده‌گرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م سه‌رۆكى عه‌ره‌ب بووه رێككه‌وتنى ئاشتییانه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه، هه‌رچه‌نده پێشتر یه‌كێك بووه له‌و سه‌رۆكانه‌ى شه‌ڕى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كردووه
كۆمه‌ڵێك كتێبى هه‌یه یه‌كێك له‌وان "گه‌ڕان به دواى خود" به‌گوێره‌ى فیلمێكى دیكۆمێنتهرى كه له كه‌ناڵى جه‌زیره په‌خش كراوه، سادات كۆمه‌ڵێك شتى دژ به‌یه‌كترى له‌ژیانى هه‌بووه.
له‌وانه منداڵیى خۆى قوربانى فره‌ژنى بووه، كه‌چى خۆیشى ژنى ته‌ڵاق داوه. له ته‌مه‌نى گه‌نجێتى به تۆمه‌تى تیرۆرى سه‌ركرده‌كان گیراوه، كه‌چى دواتر خۆى تیرۆر كراوه. له هه‌موو ئه‌مانه‌یش سه‌یرتر ساڵى له دایكبوونى كه ته‌نیا گۆڕانكارى به شوێنه‌كانیان ده‌كرێت له ساڵى 1918 له دایكبووه، له ساڵى 1981 كوژراوه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات مێژوونووسان بڵێن سادات به دواى خودێك گه‌ڕاوه به‌ڵام هه‌زاران ده‌مامك و رووى هه‌بووه، له هه‌ر قۆناغێكى ژیانى رووێكى نیشان داوه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه.