سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ ببێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م (حه‌وتی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستان و له‌لایه‌ن مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی كرا.
بڕیاره ڕاسته‌وخۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بێت.
سەردانی سەرۆک بارزانیش دەکات
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌گه‌ڵ مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ هه‌رێمی كوردستان، هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پێداهه‌ڵچوونه‌وه له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوای كوردستان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ گه‌یشته به‌غدا و له نزیكه‌وه سه‌باره‌ت به كێشه ناوخۆیییه‌كانی عێراق گفتوگۆی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، خۆشحاڵین كه حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی له نێوانیاندا دروست بووه‌ته‌وه و ئێمه به‌م هه‌نگاوه خۆشحاڵین و هیوادارین پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر ببێته هاوكاریی زیاتری پێشكه‌وتنی ژێرخانی ئابووری و هه‌رچی كێشه هه‌یه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ببێ.