ئه‌مڕۆ دووشه‌م حه‌وتى ئۆكتۆبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ى دوو مانگ وەرگرتنی ڤیزا لەسەر سه‌ردانى كه‌رانى هاووڵاتییانى عێراقی بۆ وڵاتەکەی هەڵدەگرێت، كه‌ناڵى
"العه‌ره‌بیه" هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
میدیاكانى ئێران ئاشكرایان كردووه كه ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڕیاری داوە بۆ ماوەی دوو مانگ، لە 24ى ئۆكتۆبه‌ر تاكو 27ى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌سناڵ ڕێگا بە سه‌ردانیكه‌رانى عێراقی بدا بەبێ وەرگرتنی ڤیزا، سەردانی وڵاته‌كه‌ى بكه‌ن.
باڵیۆزخانەی ئێران هیوای خواستووە هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر سه‌ردانیكه‌رانى عێراقی، ببێتە هۆی ئەوەی ئەو دوو ولاتە بە یەکجاریی ڤیزا لەسەر هاووڵاتییانى یەکتر هەڵبگرن، به‌هۆى ئه‌و پێوه‌ندییه‌ى ئێسته له ئاستێكى باشدایه.
هه‌ڵگرتنى فیزاى ئێرانى له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ هاووڵاتیانى عێراقى ته‌نها بۆ ئه‌و پێدانه‌وه‌ى چاكه‌یه‌یه كه له دوو مانگى ڕابردوو به‌هۆى مه‌ڕاسیمى ئاینى هه‌ردوو عێراق بۆ سه‌ردانیكه‌رانى ئێرانى به‌هۆى مه‌ڕاسیمى ئاینى شیعه‌وه هه‌ڵگیرا.
به‌پێى ئاماره‌كان، ساڵانه ملیۆنان گەشتیار و سه‌ردانیكه‌رى ئاسایى و قوتابى عێراقی و ئێرانی بە مەبەستی كار و گه‌شت و خوێندن و سه‌ردانى هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن، تاكو ئێسته هه‌رزانرتین نرخى فیزاى ئێرانى گه‌یتسووه‌ته دۆلارێك له نێوان هه‌ردوو وڵات، ئێسته عێراق و ئێران له هه‌وڵدان شتێك به‌ناوى فیزا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات نه‌هێڵن به‌ڵام ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ریكاى توڕه كردووه.