یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وبوون پێوه‌ندی به حه‌زی خواردنه‌وه هه‌یه و ئه‌وانه‌ی حه‌زی زۆریان له خواردنه، ئه‌وا زۆرتر ده‌خۆن. بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر بخۆین ده‌بێت حه‌زی خواردن كه‌م بكه‌ینه‌وه. رێگه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی حه‌زی خواردن بریتین له:
١-به رێژه‌ی پێویست سوود له پرۆتین وه‌ربگرن.
٢-ئه‌و جۆره خۆراكانه بخۆن كه فایبه‌ریان زۆره.
٣-له جیاتی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چێشتی شل بخۆن، چێشتی توندیش بخۆن.
٤-قاوه‌ی زیاتر بخۆنه‌وه.
٥-بڕێكی زۆر ئاو بخۆنه‌وه.
٦-به هۆشیارییه‌وه خۆراك بخۆن.
٧-بڕێكی زۆر شۆكۆڵاته‌ی تاڵ بخۆن.
٨-خواردنی زه‌نجه‌فیل زیاد بكه‌ن.
٩-شتی تیژ بخۆن.
١٠-له قاپی بچو‌وكدا خواردن بخۆن.
١١-سوود له چه‌تاڵی گه‌وره وه‌ربگرن، لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه ئه‌وانه‌ی به چه‌تاڵی گه‌وره‌تر خۆراك ده‌خۆن، زووتر تێر ده‌بن و كه‌متر ده‌خۆن.
١٢-وه‌رزش بكه‌ن چونكه مه‌یلی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
١٣-چه‌وری سكتان كه‌م بكه‌نه‌وه.
١٤-به پێی پێویست بخه‌ون.
١٥-له دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كان خۆتان دوور بخه‌نه‌وه.
١٦-چه‌وری ئۆمێگا3 بخۆن كه زیاتر له ماسیدا ده‌ست ده‌كه‌وێت.
١٧-له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی خواردنی پڕچه‌وری بخۆن، ئه‌وا ئه‌وخواردنانه له نێوان ژه‌مه‌كاندا بخۆن كه به پرۆتین ده‌وڵه‌مه‌ندن.
١٨-وێنای خواردنانه بكه‌ن كه حه‌زتان لێیه‌تی و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌مه‌ش حه‌زی خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.