زۆرێك له ئافره‌تان به‌تایبه‌تی دوای یه‌كه‌م منداڵبوون، تووشی خه‌مۆكی ده‌بنه‌وه كه بریتییه له گۆڕانی میزاج و ناوه‌ناوه گریان كه زوو نامێنێت، ره‌نگه له هه‌ندێكیان زیاتر بكشێت و توندتر بێت، تۆ بۆ چاره‌سه‌ری پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت، به‌ڵام بۆ كۆنترۆڵكردنی چه‌ند رێنوێنییه‌ك هه‌یه كه یارمه‌تیده‌رن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی:
1-كۆنترۆڵی شێوازی ژیانت بكه وه‌ك ئه‌نجامدانی چالاكی جه‌سته‌یی، بۆ نموونه خۆراكی ته‌ندروست بخۆ و و خۆت له خواردنه‌وه‌ی ماده‌ی كحوولی به‌دوور بگره و هه‌وڵ بده له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌ت هاتوچۆ بكه‌یت.
2-پێشبینی كرده‌نی بكه، زۆر له خۆت مه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خۆته‌وه، له‌باره‌ی ژیانته‌وه واقیعبین به و ئه‌وه‌نده‌ی له تواناتدایه بیكه و داوای یارمه‌تیش بكه كاتێك پێویستت بوو.
3-كاتێك بۆ خۆت ته‌رخان بكه، ئه‌گه‌ر وا هه‌ستت كرد كه خه‌ریكه دنیا له ده‌وروبه‌رته‌وه ده‌ڕووخێت، تۆ خه‌ریكی خۆت به و له ماڵ بڕۆ ده‌ره‌وه و سه‌ردانی هاوڕێكانت بكه یان بڕۆ بۆ بازاڕكردن و پێویستییه‌كانی ماڵه‌وه بكڕه، یان به‌شێك له كاته‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت به ته‌نیا ته‌رخان بكه.
4-وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێست و دۆخێكی نه‌رێنی هاتییه‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه بده كه بیركردنه‌وه‌ت ئه‌رێنی بێت ئه‌گه‌رچی دۆخه‌كه‌ت پێ نه‌گۆڕا، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانی پشت به خوله‌كانی تایبه‌ت له‌و بواره‌وه وه‌ربگریت.
5-خۆت له دابڕان و جیابوونه‌وه بپارێزه، قسه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خێزان و هاوڕێكانت له‌باره‌ی هه‌سته‌كانت بكه و له دایكانی تر بپرسه له‌باره‌ی ئه‌زموون و شاره‌زایییان، له‌پاڵ پرسیاركردن له پزیشكان له‌باره‌ی خهمكۆكی دوای منداڵبوون.
6-گرنگیدان به‌خۆت به‌ر له گرنگیدان به منداڵه‌كه‌ت، ره‌نگه كاریگه‌ری خه‌مۆكی دوای منداڵبوون ته‌نیا دایكه‌كه نه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی بخاته ژێر ئه‌ركێكی زیاتر و له‌وانه‌ش باوكه‌كه‌ش تووشی خه‌مۆكی بێته‌وه به‌تایبه‌تی له دایك و باوكی نوێ، واته ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م منداڵیان بووه.
له كۆتادا پێویسته بزانرێت كه دروستبوونی خه‌مۆكی دوای منداڵبوون، هه‌ڵه‌ی هیچ كه‌سێكی تیادا نییه و ناشتوانرێت به مڕومۆچی و خۆگرتن و عادزبوون چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، چونكه نه‌خۆشییه‌كه و پێویستی به چاره‌سه‌رییه، باشترین شتیش ئه‌وه‌یه كه راسته‌وخۆ دوای منداڵبوون پێویسته پشكنینی دایكه‌كه بكرێت كه ئه‌گه‌ر هه‌بوو ره‌نگه پزیشك ده‌رمانی دژه خه‌مۆكی بۆ دایكه‌كه به‌كار بێنێت.