ریزبەندی یانەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان

:: PM:03:22:21/01/2017 ‌

دوێنێ هەینی و پێرێ پێنجشەم لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی دووەم لە هەردوو كۆمەڵەی یەكەم و دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان 6 یاریی هاتنە ئەنجامدان.

ئەنجامی یارییەكانی پێرێ پێنجشەم بەمشێوە بوون كە تایبەت بوو بە یارییەكانی كۆمەڵەی دووەم:

یانەی هندرێن لەنێو یاریگەی خۆی لە شاری هەولێر بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لە یانەی شێروانەی بردەوە، یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە یانەی گارەی بردەوە، لە شاری سلێمانیش هەردوو یانەی سیروانی نوێ و كەركووك بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.

بەمەش ئێستا ریزبەندی یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم دوای ئەنجامدانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی لە قۆناغی دووەمدا بەمشێوەیە:-

1-    شێروانە 13 خاڵ.

2-    كەركووك 13 خاڵ.

3-    هندرێن 13 خاڵ

4-    زاخۆ 12 خاڵ

5-    ئارارات 11 خاڵ

6-    سیروانی نوێ 9 خاڵ

7-    گارە 5 خاڵ.

ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەمیش بەمشێوەیە خوارەوە بوو، یانەی هەولێر لەنێو یاریگە و جەماوەری خۆی بە 2-1  لە یانەی گازی باكوری بردەوە، یانەی پێشمەرگەی هەولێریش هەر لەنێو یاریگەی خۆی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی دهۆكی بردەوە و هەردوو یانەی نەورۆز و زێرەڤانیش بە گۆڵێك یەكسان بوون.

ریزبەندی یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم بەمشێوەی خوارەوەیە:-

1-    نەورۆز 14 خاڵ

2-    پێشمەرگەی هەولێر 13 خاڵ

3-    هەولێر 12 خاڵ

4-    برایەتی 11 خاڵ

5-    گازی باكور 10 خاڵ

6-    دهۆك 9 خاڵ

7-    زێرەڤانی 8 خاڵ.

ئەمساڵ خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بە دوو گرووپ و بە بەشداری 14 یانە بەڕێوە دەچێت، لە قۆناغی یەكمدا دوای ئەنجامدانی 6 یاریی یانەی نەورۆز بەكۆكردنەوەی 13 خاڵ ریزبەندی یەكەمی يانەكانةى كۆمەڵەی یەكەمی گرتبوو و یانەی زاخۆش بە 9 خاڵ لە ریزی یەكەمی كۆمەڵەی دووەم هاتبوو، دوای ئەنجامدانی 3 یارییش لە قۆناغی دووەمدا یانەی نەورۆز لە كۆمەڵەی دووەم هەر لە ریزبەندی یەكەمە، بەڵام یانەی زاخۆ لە كۆمەڵەی یەكەمدا بەپاش كەوتووە و یانەكانی شێروانە و كەركووك و هندرێن هاتوونەتە پێشەوە.


وشە - ئامانج ئه‌كره‌م