میدیاكانی به‌ریتانیا تاوانی پیاوێكیان له له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ دایكی له‌سه‌ر سه‌گه‌كه‌ی، په‌نای بۆ كوشتنی دایكی بردووه و كۆتایی به ژیانی هێناوه.
ئه‌و پیاوه ناوی سێرگی كۆدریافتیسف بووه و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسیا و نیوزله‌ندا بووه و ماوه‌یه‌كه له به‌ریتانیا نیشته‌جێیه و له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌كان له له‌نده‌نی پایته‌خت ددانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی جیاوازی بۆچوونی دایكم له‌سه‌ر ئه‌و سه‌گه‌ی كه هه‌مه، كۆتاییم به ژیانی دایكم هێنا.
له‌سه‌ر ڕق لێبوونه‌وه‌ی دایكی له سه‌گه‌كه‌ی، به چه‌قۆ كه‌وتۆته گیانی دایكییه‌وه و كۆتایی به ژیانی هێنا
پێگه‌ی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه كۆدریافتسیف ته‌مه‌نی 48 ساڵه و سه‌گێكی ئالیكخۆری هه‌یه و له‌گه‌ڵ دایكی به ناوی تاتیانا ڤلادیمێر له شوقه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی كینگیستۆنی له‌نده‌ن ماوه‌ی سێ ساڵه ده‌ژین و به به‌رده‌وامی ده‌مه‌قاڵه و گفتوگۆ له نێوان خۆی و دایكی له‌سه‌ر سه‌گه‌كه‌ی دروست بووه.
دوای گه‌یشتنی ناكۆكییه‌كان بۆ لووتكه سێرگی به چه‌قۆ كه‌وتووه‌ته گیانی دایكییه‌وه و چه‌ندان چه‌قۆی له جه‌سته‌ی داوه، دوای ئه‌وه‌ی سێ ڕۆژ له نه‌خۆشخانه مایه‌وه، دایكی كۆچی دوایی كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌قۆكانی له شوێنی زۆر هه‌ستیار دابوو، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا و ئێسته‌یش له گرتووخانه‌یه.