خشته‌ی دابه‌شكردنی 18 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ی حكوومه‌ت بڵاوكرایه‌وه‌

:: PM:03:25:21/01/2017 ‌
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه‌ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگانه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2016ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ڕۆژی دووشەم 23/1/2017، مووچەی فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت. ڕۆژی سێشەم 24/1/2017، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت. ڕۆژی چوارشەم 25/1/2017، مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 26/1/2017، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
1-وەزارەتی ناوخۆ
2-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
3- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
4- وەزارەتی پلان دانان
5- دەزگای مین
6- دیوانی چاودێری دارایی
7- دەستەی مافی مرۆڤ
8- دەستەی ژینگە
9- دەستەی وەبەرهێنان
10-دەستەی دەسپاكی
11- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
12- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم



وشە - باز ئه‌حمه‌د