بڕیارێكی نوێ‌ بۆ زیادكردنی دەوام دەرچوو

:: AM:11:06:08/10/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی بۆ دەوام دەركرد و كاتی دەوام ڕێك دەخرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تشرینی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بەشی پەروەردەی ڕۆژئاوا هاتووە، بەمەبەستی پابەندبوون و ڕێكخستنی دەوام بۆ ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020 دەوام لە سەرجەم باخچەی ساوایان ڕێك دەخرێتەوە.

دەوام لە سەرجەم باخچەی ساوایان ڕێك دەخرێتەوە 

لە نووسراوەكە كاتەكانی دەوام دیاری كراوە و دەوامی درێژخایەنی باخچەكان لە سەعات هەشتی بەیانی بۆ سەعات سێی پاش نیوەڕۆ دەبێت بە دوو ستاف و لە هەفتەیەك شەش ڕۆژ دەبێت.

ئاشكرا كراوە، ئەگەر داینگەیەك دوو دەوامی بوو، دەوامی یەكەم لە سەعات هەشت تا 11و 45 خولەك دەبێت و دەوامی دووەم لە سەعات 12 تا سەعات چواری ئێوارە دەبێت، یەك دەوامیش لە سەعات هەشت تا سەعات 12 و 30 خولەك دەبێت.

ئەو بڕیارەی پەروەردەی سلێمانی لە كاتێكدایە بڕیار دراوە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمانبەران ئاسایی بكرێتەوە.






وشە - رامیار جەواد