سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای توویته‌كانی دوێنێ كه به دژایه‌تیی كورد لێك درایه‌وه، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێ توویتی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد كردووه و ده‌ڵێ: ئێمه ده‌ستبه‌رداری كورد نابین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند توویتێكدا باسی كورد ده‌كات و ده‌ڵێ: ئێمه له‌ڕووی هاوكاری و سه‌ربازییه‌وه هاوكاریی كورد ده‌كه‌ین و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نابین و ئه‌وان "شه‌ڕكه‌ری زۆر باشن".
پێشتریش له چه‌ند توویتێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له كورد وه‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا كردووه و هه‌موو جارێكیش وه‌ك "شه‌ڕكه‌ری باش" ناوی بردووه. به‌ڵام توویته‌كانی دوێنێ دووشه‌می تره‌مپ، بووه مایه‌ی نیگه‌رانیی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیشی بۆچوونی جیاوازی دروست كرد.
كورده‌كان جه‌نگاوه‌ری باشن
له توویته‌كانی دوێنێدا داكۆكیى له بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد له‌سه‌ر سنووره‌كانى توركیا له رۆژئاواى كوردستان و گوتبووی "كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه جه‌نگان، به‌ڵام بڕه پاره‌ى زۆر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بێ شوماریان وه‌رگرتووه، ئه‌وانیش چه‌ندان ده‌یه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن".
تره‌مپ جیا له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌و گوتانه‌ی سه‌باره‌ت به كورد گوتبووی، هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌شی له‌سه‌ر توركیا ڕاگه‌یاند و گوتی: ەگەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژهەڵاتی فورات سنوور ببەزێنێت ئەوا ئابووری ئەو وڵاتە لەنێو دەبەن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یش هه‌ر زوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه وه‌ڵام درایه‌وه.