پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی گوڵان له شارۆكه‌ی ئاكرێ، كرمێكی زیندوو له ریخۆڵه‌ی نه‌خۆشێك ده‌رده‌هێنێت.
دكتۆر عه‌دنان ئاكره‌یی پزیشكه‌كه‌یه و بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه زۆر به ئه‌سته‌م توانیویه‌تی ئه‌و كرمه له ریخۆڵه‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌ربهێنێت.
ئه‌و ده‌ڵێت "نه‌خۆشێك سه‌ردانی كردم و گوتی ماوه‌یه‌كه هه‌ست به ئازارێكی زۆر له ڕیخۆڵه‌م ده‌كه‌م، دوای پشكنینێكی زۆر ده‌ركه‌وت كه كرمێك به‌ناوی hook worms له ریخۆڵه‌ی قۆڵوندا هه‌یه، توانیمان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌ین و ده‌ری بهێنین."
به‌گوته‌ی پزیشكه‌كه، ئه‌و كرمه به هۆكاری خۆراك و ئاوی پیس دروست ده‌بێت و له نیو سكی مرۆڤدا ده‌ست ده‌كات به خواردن و مژینی خوێن له دیواره‌كانی ریخۆڵه.
دكتۆر عه‌دنان له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 600 نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌نجام داوه.
ئاكرێ /نه‌وزاد هلۆری