پڕۆژه‌ى مینا سیتى كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى تاسڵوجه و له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌هۆى جێبه‌جێنه‌كردنى پڕۆژه‌كه و كه‌مته‌رخه‌میى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى، بڕیاری دا پڕۆژه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له وهبهرهێنهرهكهى وه‌رگرێته‌وه و كه‌سانێكیش پاره‌یان له پڕۆژه‌كه‌دا خه‌رج كردووه كه یه‌كه‌یان كڕیووه.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه یه‌كه‌یان هه‌بووه له پڕۆژه‌كه ژماره‌یان نزیكه‌ى 70 كه‌س ده‌بێت و به سه‌تان هه‌زار دۆلاریان پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه كردووه له به‌رامبه‌ر كڕینى یه‌كه و دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه له ئێستادا نازانرێت چۆن قه‌ره‌بویان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، هه‌شتى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ڕووى یاساوه هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه یه‌كه‌یان له‌و پرۆژه كڕیووه و ئێستاش پرۆژه‌كه ڕاگیراوه و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت له دادگا سكاڵا تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر وهبهرهێنهرهكهو داواى مافى خۆیان بكه‌نه‌وه.
كۆى گشتيى پاره‌كه 500 هه‌زار دۆلاره
ئه‌وه‌شى گوت، به‌ڵام وه‌ك وه‌به‌رهێنانى سلێمانى وه‌ك كارێكى مرۆڤانه ئه‌و بابه‌ته‌مان فه‌رامۆش نه‌كردووه و له ڕێگه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵێكمان داوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى یه‌كه‌یان له‌و پرۆژه كڕیوه و پاره‌یان ڕاده‌ستى وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه كردووه و ئێستاش پرۆژه‌كه كاركردن تیایدا ڕاگیراوه، له شوێنێكه‌وه قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتی، هه‌وڵه‌كه به‌و جۆره‌یه وه‌ك وه‌به‌رهێنانى سلێمانى ئاسانكاریمان كردووه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رێك كردووه له پرۆژه‌یه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ردا قه‌ره‌بووی ئه‌و هاووڵاتییانه بكاته‌وه كه پاره‌یان له پڕۆژه‌كه‌دا خه‌رج كردووه تا تووشى زیان نه‌بن، چونكه پڕۆژه‌ى مینا سیتى له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه وه‌رگیراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ولاوه لێپرسینه‌وه‌ی یاساییمان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌ى تر كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى پاره‌یان پێشكه‌ش به وهبهرهێنهرهكهى پرۆژه‌ى مینا سیتى كردووه نزیكه‌ى 70 كه‌س ده‌بن و كۆى گشتيى پاره‌كه كه ڕاده‌ستیان كردووه 500 هه‌زار دۆلار ده‌بێت و هاوڵاتى تیایه 20 هه‌زار دۆلارى داوه.
ڕه‌مه‌زان نامیق، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پرۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئاگادارى ئه‌و پرۆژه‌یه نین كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له ڕابردووش هیچ هاوڵاتیه‌ك كه به‌شدارى له‌و پرۆژه‌یه كردبێت سكاڵاى بۆ نه‌هێناوین داواى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بكه‌ن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى