ئێسته كه ڕێوڕه‌سمى چله‌ی ئیمامه‌كانی شیعه‌یه، رۆژانه سه‌تان زیاره‌تكاری شیعه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ به سه‌ركردنه‌وه‌ی مه‌زارگه شیعه‌كان، ئێرانیش به بیانووی پاراستنی ئه‌و زیاره‌تكارانه هێزی ته‌ناهیی خۆی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات.
به‌شێك له‌و پاسانه‌ی كه زیاره‌تكاری شیعه‌ی ئێران ده‌هێنن بۆ ناوچه‌كه ئه‌ندامانی هێزی پاسدارانیان له‌گه‌ڵدایه
ژماره‌یه‌ك بازرگانى سنووری مه‌رزی "مهنزرییه" له سنووری خانه‌قین "وشه"یان له‌وه ئاگادار كرده‌وه، به‌شێك له‌و پاسانه‌ی كه زیاره‌تكاری شیعه‌ی ئێران ده‌هێنن بۆ ناوچه‌كه ئه‌ندامانی هێزی پاسدارانیان له‌گه‌ڵدایه.
ئاسۆ ئه‌حمه‌د وه‌ك شۆفێرێكی ئه‌و مه‌رزه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و مه‌رزه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر هاووڵاتى ئێرانى تێیدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن له هه‌مانكاتدا ده‌یان پۆلیس و پاسداری ئێرانی له‌گه‌ڵ گهشتیارهكاندان هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
هێزی تایبه‌ت له دیوی عێراقه‌وه هاوكاریی هاتنی هێزی ئێرانی ده‌كات
لاى خۆیه‌وه سه‌میر محه‌مه‌د نوور سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر چۆنییه‌تیی هاتنی گه‌شتیاری ئاینی یان زیاره‌تكاری ئێران، ئه‌وان وه‌ك یه‌كه كارگێرییه‌كانی خانه‌قین هیچ پرسورایهكیان پێ ناكرێ.
هاوكات ره‌عد دهلهكی، په‌رله‌مانتاری سوننه له په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، هێزی تایبه‌ت له دیوی عێراقه‌وه هاوكاریی هاتنی هێزی ئێرانی ده‌كات و پاڵپشتی له ده‌ستوه‌ردانی ئێران ده‌كات.
ڕوونیشى كرده‌وه، پاراستنی زیاره‌تكاران بیانووه و له سنووری مه‌زی مهنزرییه تا دیاله پلانی ته‌ناهیی گیراوه‌ته به‌ر بۆ پاراستنی زیاره‌تكاران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له مه‌رزی مهنزرییهوه به "وشه" دراوه، له كۆی چوار مه‌رزی عێراق و ناوچه كوردستانییه‌كان، زۆرترین ماته‌مگێڕی شیعه‌ی ئێرانی له كرمشانهوه دێنه مه‌رزی مهنزرییهوه، له‌وێوه بۆ خانه‌قین و پاشتر ده‌چنه كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی