كۆمپانیای چینی رێڵم ئێسته كار بۆ یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی ده‌كات كه به‌نیازه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه و دنیای پێ سه‌رسام بكات، ئه‌وه‌یشی گوتوه دیزاینێك داده‌نێین كه پێشووتر هیچ كۆمپانیایه‌ك بهكارینههێنابێ.
ماڵپه‌ڕی تەکنەلۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له باره‌ی ناوازه‌ترین مۆبایلی رێڵم و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا سهرسامكهرترین مۆبایلی نمایش كرد به‌ناوی "Realme X2 Pro" كه جیاواز له هه‌ر مۆبایلێكی تر له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه زۆر به‌هێز و كامێراكه‌یشی به‌هێزترینه، چونكه سیستمێكی زۆر ناوازه‌ی تێدا به‌كار هێناوه كه خاوبوونه‌وه و جامبوونهی نییه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن چوار كامێرایه
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن چوار كامێرایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به سیستمێكی جیاواز كار ده‌كه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یان هه‌یه له "فۆكسكردن، زووم، ته‌ڵخكردن و پانوڕاما" بۆیه كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، به‌هێزترین مۆبایلمان دروست كردووه له‌ڕووی كامێراوه. پێشووترین كۆمپانیاكه چه‌ندان مۆبایلی دروست كردبوو كه به هه‌مان شێوه له‌ڕووی كامێراوه زۆر ناوازه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مه ناوازهترینیانه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه تا ئێسته ڕام و میمۆری ناوه‌كی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام به‌شاشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌خرێته بازاڕه‌وه، جگه له‌وه پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی ده‌بێ كه له‌كاتی به‌كارهێناندا خابوونه‌وه‌ی نه‌بێت و بهخێراییهكهی زۆر كاربكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆمپانیاكه له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچی نه‌گوتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.