كۆمپانیای
DJIی چینی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆجیا دواجار هاته ناو بواری ململانێی جیهانی كامێرا‌كان و ده‌یه‌وێ ڕكابه‌ری كۆمپانیا زلهێزه‌كانی ئه‌و بواره بكات.
ئه‌و كۆمپانیایه دواجار هه‌واڵی به‌رهه‌مهێنانی كامێرایه‌كی زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتووی بڵاو كرده‌وه به ناوی Osma Action كه هاوێنه‌یه‌كی بچووك و دژه ئاو و زه‌بره و ده‌توانرێ له هه‌ر دۆخێك‌دا سوودی لێ وه‌ربگیرێت، تا قووڵایی 11 مه‌تریش له ژێر ئاو به ئاسایی كار ده‌كات و هیچ گرفتێكی نییه.
توانای ئه‌و كامێرایه بریتییه له 12 مێگاپێكسل و ده‌توانێ به ڤیدیۆ به كوالێتی 4K به 60 چوارچێوه‌ی جیاوازه ده‌گرێ، به كوالێتی 4 K HDR به 30 گۆشه‌ی جیاواز تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریه‌تی بۆ وێنه‌گرتن.
كامێراكه دژه ئاوه و تا قووڵی 11 مه‌تر له ژێر ئاو كار ده‌كات
هاوێنه‌ی ئه‌و كامێرایه سێ چینی جیا جیای له‌سه‌ر یه‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌نك و ناسك دروستكراوه و چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ دانراوه، تا زیاتر پارێزراو بێت و ڕێ له تیشكدانه‌وه بگرێ، كاتێك وێنه و ڤیدیۆی پێ تۆمار ده‌كرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌و كامێرایه بریتییه له Rock Steady كه ده‌توانرێ به‌وهۆیه‌وه جێگیر بكرێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه ده‌توانرێ وێنه و ڤیدیۆگرتنی به هێواش و خێرایی به ویستی خاوه‌نه‌كانیان بگرێ، 240 گرته‌یش به كوالێتی 1080 پێكسڵ ده‌ست ده‌گرێت، جیا له‌وه‌ی ده‌توانرێ به وای فای و بلوتووسیش پێوه‌ست بكرێ به ئامێری تره‌وه.