به‌یی دره‌ختێكی به‌رز و هه‌میشه سه‌وزه و سه‌ره‌تا گه‌ڵای ئه‌و دره‌خته له‌لایه‌ن یۆنانییه‌كان بۆ خواردن و چاره‌سه‌ری چه‌ندان جۆری نه‌خۆشی سوودی لێ وه‌رگیرا، له خواره‌وه گرنگترین سووده‌كانی گه‌ڵای دره‌ختی به‌یی كه به "
غار" ناوده‌برێ ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: به خێرایی برین چاك ده‌كاته‌وه، زۆرێك له گه‌لانی دنیا، گه‌ڵای غار له‌سه‌ر برین داده‌نێن، ئه‌مه وا ده‌كات زۆر به‌خێرایی برینه‌كه دابخرێ و یه‌ك بگرێته‌وه، بۆیه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی به په‌له‌ی كۆتاییهێنان به خوێنبه‌ربوونی برین داده‌نرێ و پێویسته له هه‌موو ماڵێك بوونی هه‌بێت.
دووه‌م: چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شه‌كره، ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ و شه‌كر له خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و هاوسه‌نگیان ده‌كات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه له نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ ڕزگارتان بێ، كه مه‌ترسی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
زۆرترین ڤیتامین و كانزای تێدایه و باشترین و خێراترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌ڵامه‌ت تا ئێسته مرۆڤ دۆزیویه‌تییه‌وه
سێیه‌م: هه‌رس باشتر ده‌كات، سیسته‌می هه‌رس به گشتی چالاك ده‌كات و بای زگ ناهێڵێ و كۆتایی به دڵه‌كزێ دێنێت، گه‌ڵای غار له‌گه‌ڵ ئاو بكوڵێنه و دواتر ئاوه‌كه‌ی به ساردی بخۆره‌وه، به ته‌واوی له گرفتی به‌دهه‌رسی و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ترش و قه‌بزی ڕزگارتان ده‌بێت.
چواره‌م: دژه شێرپه‌نجه‌یه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین Cی تێدایه، ئه‌م ڤیتامینه سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و ئۆكساندن كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مانه‌یش ڕێگرن له تێكچوونی خانه‌كان و دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی.
پێنجه‌م: هه‌ڵامه‌ت له‌ناو ده‌بات، یه‌كێكی تر له سووده باوه‌كانی گه‌ڵای غار، كۆتاییهێنانه به گرفتی سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌ت له زستان دا، كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی تووشی ئه‌م گرفته ده‌بن، گه‌ڵایه‌كی غار بخه‌ره نێو ئاو و بیكوڵێنه، دواتر پارچه‌یه‌ك خاولی به ئاوه‌كه ته‌ڕ بكه و له‌سه‌ر سنگتی دابنێ، به‌مشێوه‌یه كۆتایی به كۆكه و هه‌ڵامه‌ت دێنێت.