به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ڕێگریكردن له نه‌خۆشیى درمه‌كان ناسراو به ئیفلیجى منداڵان هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى ده‌ست پێ ده‌كات، منداڵانى ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژ تا پێنج ساڵ ده‌گرێته‌وه.
فاخیر كرمانجى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیى ئیفلیجى منداڵان، به‌یانى له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى دژ به ئیفلیجى نه‌خۆشیى منداڵان ده‌ست پێ ده‌كات و ئاواره‌كان و بیانییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى ته‌ندروستیى هه‌ولێر ده‌ڵێت، له‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌مپه‌كانیش ده‌گرێته‌وه هه‌ر منداڵێكیش له ماوه‌ى ڕابردوو كوترابێت به پێكوته‌ى دژ به نه‌خۆشیى ئیفلیجى، جارێكى تر ده‌كوترێت و سه‌رجه‌م منداڵانى ته‌مه‌ن یه‌ك ڕۆژ تا پێنج ساڵ ده‌گرێته‌وه.
كرمانجى ئاشكراى ده‌كات، پێویسته دایك و باوكان بزانن ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان پێشتر كوترابێت، هیچ مه‌ترسییه‌ك نییه له‌سه‌ریان به‌ڵكو له ئه‌گه‌رى كوتانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته جه‌سته‌یان به‌هێزتر ده‌بێت.
ماوه‌ى 15 ساڵه له هه‌رێمى كوردستان منداڵى تووشبوو به ئیفلیجى منداڵان تۆمار نه‌كراوه، ساڵانه له هه‌رێمى كوردستان چوار هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى دژ به نه‌خۆشى ئیفلیجى وه‌ك چوار وه‌رزى ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت به پێدانى دوو قه‌تره له پێكوته‌ى دژ به‌و نه‌خۆشییه.