قورسترین تەنگژەی دارایی بەرۆکی UN دەگرێت

:: PM:12:50:09/10/2019 ‌

 

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تووشی قورسترین تەنگژەی دارایی بووە  و ئەو جۆرە تەنگژەیەش10 ساڵ دەبێت لەم  رێکخراوە رووی نەداوە.

 

ئانتۆنیۆ گۆتێرێس لە نامەیەکدا کە ئاراستەی وڵاتانی ئەندامی کردووە دەڵێت، لەو 193 وڵاتەی ئەندامی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانن، 64وڵاتیان مافی ئەندامیەتییان نەداوە.

 

بەگوێرەی "رادیۆ زەمانە" ئەمەریکا کە بە گەورەترین یارمەتیدەری دارایی رێکخراوەکە هەژمار دەکرێ، لەگەڵ سعوودیە و ئێران لە لیستی ئەو وڵاتانەدا ناویان هاتووە کە هیچ بودجەیەکیان بە رێکخراوەکە نەداوە.

 

بە گوتەی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تا کۆتایی ئەم مانگە بودجەی ئەو رێکخراوە تەواو دەبێت و رێکخراوەکە ناچارە بە فرۆشتنی هەندێک لە مڵکەکانی بودجەی خۆی بەتایەتی مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات.

 

پێویستە بگوترێت تەنیا 70%ی بودجەی رێکخراوەکە لە لایەن وڵاتانی جیهان دابین کراوە و بۆیەش تووشی کورتهێنانی بودجە بووە.

 

بە پێی راپۆرتەکەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان 129 وڵات یەک ملیار و 990 ملیۆن دۆلاریان دابین کردووە و یەک ملیار و 386ملیۆن دۆلاریش کورتهێنانی بودجە رووی داوە.

تەنیا 70%ی بودجەی رێکخراوەکە لە لایەن وڵاتانی جیهان دابین کراوە

 

ئەمەریکا جگە لە مافی ئەندامیەتی دەبوایە 476ملیۆن دۆلاریش بداتە رێکخراوەکە بۆ پرسی ئاشتی جیهانی بەڵام ئە بڕە بودجەیەشی دابین نەکردووە و ساڵی رابردووش ئەمەریکا بەڵێنییەکانی خۆی نەبردە سەر و 381ملیۆن دۆلاری نەدایە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.



وشە - سلێمان تاشان