سه‌عات دوو و نیوی ئه‌مڕۆ شه‌موو بارهه‌ڵگرێك له شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌رده‌م پۆلیسی ئیستانبۆل به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆڕی ئیستۆپی. سنووری شه‌قامه‌كه ده‌به‌زێنێت و به‌و هۆیه‌وه خۆی كێشا به دیواری به‌رده‌م باره‌گای پۆلیس و ته‌ناهی شاره‌كه‌ی شێواند.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و لۆریه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیستانبۆل بۆڕی ئیستۆپی ته‌قیوه‌ته‌وه، نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆلی خۆی بكات و به‌و هۆیه‌وه خۆی كێشاوه به دیواری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێت و تایه‌كانی ده‌ته‌قێنرێت.
والی ئیستانبۆل له‌و باره‌یه‌وه رای گه‌یاند:"رووداوه‌كه له شه‌قامی وه‌ته‌ن له شاری ئسیتانبۆل بووه، رووداوه‌كه ئاسایی بووه و پۆلیسی شاره‌كه‌ش بۆیه ته‌قه‌ی لێ كردوه، چونكه سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی به‌زاندوه و نه‌وه‌ستاوه".
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته شوفێری بارهه‌ڵگره‌كه گیراوه و كه‌سێكی توركه و خه‌ڵكی شاری ئیستانبۆله، كاره‌كه تیرۆریستی نه‌بووه.