ئه‌ندامێكی نوێنه‌رایه‌تی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بارزانی له باره‌ی ڕۆژئاوا زۆر ئه‌رێنییه و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی باشتر له سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كه‌ین چونكه دۆخێكی خراپ هاتووه‌ته ئاراوه و پشتیوانیمان پێویسته.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆی تشرینی یه‌كه‌م، فه‌تحوڵا حوسێنی ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێك ده‌بێت توركیا هێز و چه‌كی ڕه‌وانه‌ی سنووره‌كان كردووه و تا ئێسته هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نییه و ئێمه‌ش له ئاماده‌باشی ته‌واوداین بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك كه ڕوو بدات.
ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی زیاتر ده‌كه‌ین له سه‌ركردایه‌تی كورد
له باره‌ی هه‌ڵوێست و په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ دۆخی ڕۆژئاوا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی نوێنه‌رایه‌تی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵوێست و په‌یامه‌كه‌ی بارزانی زۆر ئه‌رێنی بوو، ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی زیاتر ده‌كه‌ین له سه‌ركردایه‌تی كورد، چونكه ئێسته دۆخێكی خراپ هاتووه‌ته ئاراوه له ناوچه‌كه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوانیمان له‌وانه‌ی كه پێگه‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی گه‌وره‌یان هه‌یه، هه‌رێم و قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییان هه‌یه ئه‌وه‌یه، هه‌ڵوێستی گه‌وره‌تر بنوێنن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی بۆ رۆژئاوا هاتووه‌ته پێش.
ئه‌وه‌شی گوت، پێشوازی له هه‌ر هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كی باش ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ناوچه‌كه كه له خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌مان بێت، پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌و جۆره ده‌كه‌ین، هه‌ر قسه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا بێت ئێمه رێزی لێ ده‌گرین، له به‌رانبه‌ر شه‌ڕێكی گه‌وره‌داین ده‌مانه‌وێت لایه‌نه‌كانی هه‌رێم پشتیوانمان بن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی