ئه‌مڕۆ شاندێكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان كرد، به‌ڵام میدیاى گۆڕان هیچ گرنگییه‌كیان به سه‌ردانه‌كه نه‌داوه، له‌كاتێكدایه میدیاكانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌شێوه‌ى هه‌واڵى به په‌له بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، شاندێكى یه‌كێتى كه بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، سه‌ردانى مه‌كۆى سه‌ره‌كى گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتیی گۆڕان پێشوازییان لێ كرا، به‌ڵام جیا له لێدوانێكى عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕان، میدیاكانى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هیچ هه‌واڵێكى تریان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
گۆڕان لاى گرنگ نه‌بووه كه یه‌كێتى سه‌ردانى كردووه
له به‌رانبه‌ردا میدیاى یه‌كێتى به‌چه‌ندان هه‌واڵى به‌په‌له و به وێنه و ڤیدیۆوه باس له هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ى قسه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له میدیاى گۆڕان، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه لاى گرنگ نه‌بووه كه یه‌كێتى سه‌ردانى كردووه و ئه‌وه‌یشى وه‌ك كارێكى ئاسایى زانیوه بۆیه كه‌مترین هه‌واڵى له‌سه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه.
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌بێ ناوهێنانى یه‌كێتى، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى ڕاى گه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌كان پێوه‌ندییه‌كى پته‌ویان هه‌بێت.
پێشتر خه‌لیل سه‌ركانى ئه‌ندامى جڤاتى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به "وشه"ى ڕاگه‌یاندبوو، كه گۆڕان متمانه‌ى به‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ى یه‌كێتی نییه و پێشتر نه‌وشیروان مسته‌فایش بۆچوونى له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه باش نه‌بووه.
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه كێشه و ململانێ له‌نێوانیان هه‌یه، چه‌ندان جار یه‌كێتى ته‌قه‌ى له گۆڕان كردووه و گۆڕانیش زۆر به توندى له میدیا دۆسیه هه‌ستیاره‌كانى ئه‌و حزبه‌ى هه‌ڵداوه‌ته‌وه.