یه‌كێتی له‌نێو خۆیاندا له‌سه‌ر به شارۆكه‌كردنی ئامرلی و هه‌وڵی زیاتری شیعه‌كان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای كه‌ركووك –سه‌ڵاحه‌دین، یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
هاووڵاتییانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ته‌واوی پارته كوردستانییه‌كان، دژایه‌تی خۆیان بۆ به‌شارۆكه‌كردنی شاره‌دێی ئامرلی سه‌ر به شارۆكه‌ی دووزخورماتوو دووپات كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا ده‌ڵێ، ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌نێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامرلی كردووه به شارۆكه.
شوان داودی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی داوه، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 26 ی كانوونی دووه‌م كه به كۆبوونه‌وه‌ی ژماره سێ ناسراوه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌ندامی كوردی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه مه‌لا حه‌سه‌ن كه به ژماره هه‌شت به‌شدار بووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن چه‌ند بڕیارێك ده‌رچووه له‌نێویاندا بڕیاری به شارۆكه‌كردنی ئامرلی ده‌ركراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، مه‌لا حه‌سه‌ن كه‌وته به‌رداشی ململانێی به‌رپرسانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه، بۆیه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش داوا له حزبه‌كه‌ی ده‌كات سزای توندی مه‌لا حه‌سه‌ن بده‌ن و له‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه لێی بێ ده‌نگ نه‌بن .
له به‌رامبه‌ردا، مه‌لا حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به "وشه"ی راگه‌یاند، من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگم نه‌داوه بۆ به شارۆكه‌كردنی ئامرلی، هه‌ر ئه‌وكاتیش سه‌رووی خۆم لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، حه‌شدی شه‌عبی ئێسته باڵاده‌سته، به‌ڵام با به‌رپرسان رێگه بگرن كاری تر نه‌كرێ بۆ گۆڕینی دیموگرافیای شارۆكه‌ی دوزخورماتوو و ده‌وروبه‌ری، رێگه نه‌درێ خورماتوو بكرێته پارێزگا كه پێشتر سه‌ر به كه‌ركووك بووه.
له به‌رامبه‌ر ناوهێنانی مه‌لا حه‌سه‌ن به‌وه‌ی رێگه‌خۆشكه‌ر بووه بۆ به شارۆكه‌كردنی ئامرلی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رای گه‌یاند، له ئێسته‌دا ئه‌و وه‌ڵامه‌م هه‌یه و بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی یاساییش له داهاتوودا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌م.
شاره‌دێی ئامرلی له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به شارۆكه‌ی خورماتووه، له 12 ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه‌وه به شارۆكه‌كردنی راگه‌یه‌نرا، له كاتێكدا به ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت، پاش ئه‌و بڕیاره‌یش سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد و ده‌سته‌ی داكۆكی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه .
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی