ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌گی به‌ڕه‌ڵا له كۆڵانه‌كانی خانه‌قین بوونه‌ته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێی دانیشتووانی ئه‌و شارۆكه‌یه و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تیش رای ده‌گه‌یه‌نن، له رێیه‌كی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵمه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆی تشرینی یه‌كه‌م، یوسف ئیبراهیم گوته‌بێژی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی خانه‌قین به "وشه"ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌گی به‌ڕه‌ڵا له‌ناو خانه‌قین بڵاو بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ژیان و ته‌ندروستی هاووڵاتییان دروست كردووه.
لیژنه‌كانمان ده‌ستیان كردووه به ده‌رمانڕێژكردنی گۆشتی مریشك و دواتر فڕێ ده‌درێ بۆیان و ئه‌وانیش پاش خواردنی له‌ناو ده‌چن
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، لیژنه‌كانمان ده‌ستیان كردووه به ده‌رمانڕێژكردنی گۆشتی مریشك و دواتر فڕێ ده‌درێ بۆیان و ئه‌وانیش پاش خواردنی له‌ناو ده‌چن.
ئه‌و رێیه‌ی قایمقامیه‌تی خانه‌قین بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كه گرتوویه‌ته به‌ر، رێگه‌یه‌كی ره‌تكراوه‌یه و رێكخراوه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان به رێیه‌كی دوور له پره‌نسیپ و به‌ها مرۆییه‌كان هه‌ژماری ده‌كه‌ن، بۆیه ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره‌كانی دنیا شێڵده‌ری تایبه‌ت به به‌خێوكردن و داڵده‌دانی ئه‌و ئاژه‌ڵانه كراوه‌ته‌وه و له‌وێدا به‌شێوه‌ی زانستی و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه ده‌كرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه گوته‌بێژی قایمقامیه‌تی خانه‌قین ده‌ڵێ، دوای ده‌رمانخواردكردنیان، ئه‌و سه‌گانه به كۆمه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌دانی له‌ناو چاڵێكی گه‌وره‌دا ده‌شارنه‌وه.
نێرگز عوسمان وه‌ك داكۆكیكارێكی ژینگه بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان، ئه‌و سه‌گانه به‌زۆری له‌پاش چۆڵبوونی گونده‌كان به‌هۆی دۆخی ته‌ناهییه‌وه روویان له سه‌نته‌ری شار كردووه.
ئه‌و داكۆكیكاره‌ی ژینگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، هه‌ندێك له‌و سه‌گه به‌ڕه‌ڵایانه ئه‌وه‌نده برسین ناتوانن له ناوه‌ندی شاره‌كه دوور بكه‌ونه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی