گرووپی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له مه‌ریوان و ڤیدیۆی هێرشه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایان كردووه، شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی سه‌ردۆشی مه‌ریوان، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ڵۆكانه‌ی زاگرۆس زیاتر له چاره‌كه سه‌عاتێك ته‌قه‌یان له‌و بنكه‌یه كردووه و وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێ داوه، بنكه‌كه مۆڵگه‌ی چه‌كداره كورده‌كانی سه‌ر به رژێمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به كوژران و برینداربوونی چه‌كدارانی بنكه‌كه‌ی مه‌ریوان نه‌كراوه و دووپات كراوه‌ته‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رپه‌رچدانه‌وه و رێگرتن له به چه‌كداركردنی كوردانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن داموده‌زگه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه.
هه‌ڵۆكانی زاگرۆس هێزێكی چه‌كدارن له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له حه‌وتی ئاب/ئۆگستسی ساڵی 2015 به به‌یاننامه‌یه‌ك بوونی خۆیان راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه "ئێمه، كیژ و كوڕانی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات به ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان زانیوه ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات و شۆڕش درێژه پێ بده‌ین، بۆیه "هه‌ڵۆكانی زاگرۆس"مان دامه‌زراندووه كه هه‌موو چین و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی له‌خۆ گرتووه".