جۆزیف ستالین سه‌رۆكى یه‌كێتیی سۆڤییه‌تى هه‌ڵوه‌شاوه، یه‌كێك بووه له كاره‌كته‌ره سیاسییه به‌ناوبانگه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ى 66 ساڵه له ژیان نه‌ماوه، به‌ڵام رۆژ له دواى رۆژ نهێنى و سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانى ئاشكرا ده‌بێت و لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌باره‌ى ژیانییه‌وه ده‌كرێت.
جۆزیف ستالین له ساڵى 1878 له‌دایك بووه، له ساڵى 1953 مردووه. به‌هۆى ئه‌وه‌ى له هه‌ژارییه‌كى كوشنده گه‌وره بووه و به‌ده‌ست توندوتیژیى خێزانى ناڵاندوویه‌تى، ئه‌مه تا مردنى كاریگه‌رى به‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ڵێن زۆرجار به ته‌نیا خۆى له ژووره‌كه‌ى گۆشه‌گیر كردووه، تا دروونى ئارام بووه‌ته‌وه، ئینجا ده‌ستى به كاركردن كردووه.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند راستییه‌كى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن له باره‌ى ستالینه‌وه:
ستالین له‌گه‌ڵ دایكى دۆست و له‌گه‌ڵ باوكى نه‌یار بووه
ناسناوى پیاوى ئاسنین بووه
ستالین به ماناى ئاسنین دێت، ئه‌و ناوى راسته‌قینه‌ى جۆزیف فیسایۆنۆڤیچ بووه. به‌ڵام كاتێك ده‌بێته سه‌رۆك هاوڕێكانى به ته‌نزه‌وه پێى ده‌ڵێن پیاوى كاغه‌زه‌كه چونكه له وتاردان و نووسین باش نه‌بوو، به‌ڵكو شته‌كانى ئاماده كردووه.
خوێندنى ته‌واو نه‌كردووه
ستالین نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات، بۆ ئه‌مه‌یش بیروڕاى جیاواز هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌هۆى بیروڕاكانى له‌دژى رژێمى ئه‌و كاته‌ى رووسیا ده‌ركراوه، هه‌ندێكى تریش ده‌ڵێن به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه نه‌یتوانیوه پاره‌ى خوێندن بده بۆیه ده‌ركراوه.
گاڵته‌جارى منداڵان بووه
كاتێك منداڵ بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى تووشى نه‌خۆشى خوریكه بووه" جۆرێك له نه‌خۆشییه‌كانى پێست" ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى له‌سه‌ر رووخسارى هه‌بووه، منداڵان گاڵته‌یان پێ كردووه.
به‌منداڵى حه‌ز ده‌كرد ببێته قه‌شه
كێ باوه‌ڕ ده‌كات، سه‌ركرده‌یه‌ك كه ته‌واوى كه‌نیسه‌كانى یه‌كێتى سۆڤییه‌تى داخست، له منداڵی‌دا حه‌زى كردووه ببێت به قه‌شه.
رووسى نه‌بوو
هه‌رچه‌نده به پاڵه‌وانێكى مێژووى رووسیا داده‌نرێت، به‌ڵام رووسى نه‌بووه، به‌ڵكو له هه‌رێمێكى جۆرجیاى ئێسته له دایكبووه.
فه‌رمانبه‌رى كه‌شناسى بووه
حه‌زى له كچێكى 13 ساڵان كردووه و هه‌شت ساڵ پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌بووه
یه‌كه‌م كارى ستالین به‌ر له دامه‌زراندنى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت، فه‌رمانبه‌رى كه‌شناسى بووه و كارى تۆماركردنى رێژه‌ى بارانبارین و دیاركردنى ئاراسته‌ى با بووه.
شاعیر بووه و شیعرى بڵاوكردووه‌ته‌وه
هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه ستالین بایه‌خى به هونه‌ر داوه، هه‌رچه‌نده دواتر ده‌بێت به دیكتاتۆر! له‌سه‌ره‌تاى گه‌نجێتى كۆمه‌ڵێك شیعرى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناسناوى سیسلۆى Soseloى بۆ خۆى هه‌ڵبژاردووه.
لینین رقى له ستالین بووه
هه‌رچه‌نده وه‌ك یاریده‌ده‌رى لینین كارى كردووه و له‌دواى مردنى ئه‌ویش جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى سۆڤییه‌تى گرتووه‌ته ده‌ست، كه‌چى هه‌ندێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن لینین رقى له ستالین بووه.
دوو جار بۆ نۆبڵ كاندید كراوه
به‌رپرس بووه له كوشتنى ملیۆنان كه‌س كه‌چى دوو جار بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كاندید كراوه.
حه‌زى كردووه ده‌ستكارى وێنه‌كانى بكرێت
هه‌رچه‌نده ئێسته ئه‌م حه‌زه به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنیكى ئاسایى بووه، به‌ڵام ئه‌و كات ستالین حه‌زى نه‌كردووه وێنه‌كانى ئاسایى بڵاوبكرێنه‌وه، به‌ڵكو ویستوویه‌تى ده‌ستكارى وێنه‌كانى بكرێت.
حه‌زى له كیژۆڵه‌یه‌كى 13 ساڵان كردووه
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌واڵگرى رووسیا له ئه‌رشیفى ستالین ده‌ستى كه‌وتووه، ستالین عاشقى كچێك بووه به‌ناوى لیدیا ته‌مه‌نى 13 ساڵ بووه كه پێوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌ستى پێ كردووه، نزیكه‌ى هه‌شت ساڵیش به‌رده‌وام بووه.
حه‌زى له خواردنه‌وه‌ى شه‌راب بووه
ستالین هیچ كاتێك زۆر مه‌ست نه‌بووه و ئاڵوده‌ى خواردنه‌وه‌یش نه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه بایه‌خى به خواردنه‌وه‌ى شه‌راب داوه.
حه‌زى له هونه‌ر كردووه و شه‌یداى سینه‌ما بووه
وه‌ك سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باسى ده‌كه‌ن، ستالین زۆر حه‌زى له میوزیك و سینه‌ما بووه و ته‌نانه‌ت بایه‌خى به پێشخستنى سینه‌ماى یه‌كێتى سۆڤییه‌تیش داوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى ماچ و رووتبوونه‌وه‌ى تێدا نه‌بێت.
هۆكارى كوشتنى كوڕه‌كه‌ى بووه
كاتێك ئه‌ڵمانه‌كان كوڕه‌كه‌ى ده‌گرن و پێشنیار بۆ ستالین ده‌كه‌ن له برى به‌ردانى فه‌رمانده‌ییه‌كى ئه‌ڵمان وه‌رى بگرێته‌وه، كه‌چى ستالین ره‌تى ده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌ڵمانه‌كان یاكۆڤى كوڕى ستالین ده‌كوژن.
خاوه‌نى گوته‌یه‌كى سه‌یره
یه‌كێك له گوته سه‌یره‌كان كه ده‌درێته پاڵ ستالین ئه‌وه‌یه كه گوتوویه‌تى " یه‌ك كه‌س كوژرا كاره‌ساته، به‌ڵام ملیۆن بكوژرێن ته‌نیا ئاماره".
لایه‌نگرى دایكى بووه و دژى باوكى بووه
ئه‌وانه‌ى توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژیانى ستالین كردووه ده‌ڵێن ستالین دایكى زۆر خۆشویستووه، به‌ڵام رقى له باوكى بووه، چونكه باوكى هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ توند بووه و هه‌میشه له ستالین و دایكى داوه، دواجاریش جێى هێشتوون.
ئه‌وه‌ى بچێته ژووره‌كه‌ى له سێداره‌ى ده‌دات
هه‌رچه‌نده به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵام زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌ڕووى هه‌واڵگرییه‌وه زۆر توند بووه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه‌یش نوكته‌ى له‌سه‌ر كراوه، ده‌ڵێن رۆژێك له ژووره‌كه‌ى شتێك ون ده‌كات، هه‌واڵ به هه‌واڵگرى ده‌دات، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك له‌ژێر دۆسییه‌كان شته‌كه ده‌دۆزێته‌وه و دووباره پێوه‌ندى به هه‌واڵگرى ده‌دات ده‌ڵێ شته‌كه‌م دۆزییه‌وه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن گه‌وره هه‌زاران كه‌س ددانیان به‌وه ناوه دزیویانه تۆ چۆن دۆزیوه‌ته‌وه.