بەرپرسێی دەستلەكاركێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕەخنە لەو شاندەی یەكێتی دەگرێ كە ئەمڕۆ سەردانی گۆڕانیان كردووە و دەپرسێ، ئایا لە یەكێتیدا چوار كەسی تێدا نییە كە دەستیان نەبردبێت بۆ ڕەمزی گۆڕان، وا ئەو كەسانە هاتوون بۆ گردنی زەرگەتە؟
ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی گۆڕانیان كرد، بەڵام وەك ئەوەی "وشە" پێشتر بڵاوی كردەوە سەردانەكەی یەكێتی لەلایەن میدیاكانی ئەو بزووتنەوەیەوە گرنگی پێ نەدراوە.
شاندهكهى یهكێتى ئهوانهن كه پێشتر تهقهیان له گۆڕان كردووه
عەبدوڵای كوێخا موبارەك هەڵسوڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە واڵی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، ئایا لە یەكێتیدا چوار كەسی تێدا نییە كە دەستیان نەبردبێت بۆ ڕەمزی گۆڕان و دەستیان بە خوێنی گۆڕانخواز سوور نەبوبێت؟ بۆ دەبێت ئەوانە بێن كە تەقە لە مەكۆی سەرەكیی گۆڕان دەكەن، وێنەی ڕەمزی گۆڕان گولە باران دەكەن و بەرشەقتان دەدەن، هەڕەشەتان لێ دەكەن و گەنجێكی وەك ڕێبەند پارێزەری مەكۆی سەرەكی شەهید دەكەن؟.
هەر وەك ڕووی كردووەتەوە بەرپرسانی ئێستەی گۆڕان پێیان دەڵێت، ئایا جورئەت ناكەن بڵێن ئێمە لەگەڵ ئەو كەسانە دانانیشین و دەبێت كەسانی تر بن؟ یان ئەخلاقی سیاسی و حزبایەتیتان نیە و بێ باكن لە خوێنی شوێنكەوتوانی حزبەكەتان.
مەبەستی قسەكانی كوێخا موبارەك ئەوەیە كە نەدەبوو لاهوور جەنگی و بافڵ تاڵەبانی لەناو شاندەكەی یەكێتی بن لەكاتێكدا سەتان جار تەقەیان لە گۆڕان كردووە.