سیناتۆرێكی ئەمەریكی: نزا بۆ كوردەكان دەكەم

:: PM:09:10:09/10/2019 ‌
سیناتۆرێكی دیاری كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا ڕای دەگەیەنێت، كوردەكان بێشەرمانە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە پشتگوێخران.

نزا بۆ هاوپەیمانە كوردەكان دەكەم كە بێ شەرمانە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە پشتگوێخران
ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە تویتێكدا ڕای گەیاندووە، نزا بۆ هاوپەیمانە كوردەكان دەكەم كە بێ شەرمانە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە پشتگوێخران و دوووپات لەوەش دەكاتەوە، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

 گراهام  دووپات دەكاتەوە كە لە كۆنگرێسی ئەمەریكاوە هەوڵەكانی خۆی چڕدەكاتەوە، بۆ ئەوەی ئەردۆغان باجێكی قورس لە پای ئۆپەراسیۆنەكە بدات. هاوكات داوا لە ترەمپ دەكات، رێچكەی بڕیارەكانی بگۆڕێت و هێشتا كات ماوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر بنەماكانی درووستكردنی ناوچەی ئارام.

ئێوارەی ئەمڕۆ توركیا ئۆپراسیۆنەكانی بۆ سەر ئەمەریكا دەست پێ كرد ئەوەیش دوای ئەوەی لەلایەن توركیاوە گلۆپی سەوزی بۆ هەڵكرا و هێرشەكانیش ڕاستەوخۆ لەسەر سەرێ‌ كانی ڕۆژئاوای كوردستان بەرێوە دەچێت.


سەرێ کانی، شارێکی مێژوویی ڕۆژئاوای کوردستانە، دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگەی حەسەکە و سنووری بە باکوری کوردستانەوەیە. واتە سنووری لەگەڵ تورکیایە و هەر لە ناو شارەکە سوپای تورک لەسەر سنوور دەبینی.

لە ڕووی جوگرافییەوە 85 کیلۆمەتر لە حەسەکە و 90 کیلۆمەتر لە قامیشلۆ دوورە و سەرچاوەی ڕژانی ئاوی خابوورە لە باکوری کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵات، هەر لەبەر ئەوەیشە پێی دەگوترێ سەرێ کانی. کاتێکیش سەرچاوەی ئاو بە ناوچەیەکدا پێپەڕ بێت، گرنگییە ستراتیجییەکەی هێندەی تر گەورە دەکات. چونکە لەو شوێنە دەکرێ بە بەنداوێک شەڕی سیاسیی گەورەی پێ بکرێ. 

لە شاری سەرێ کانی نزیکی 100 هەزار کەس نیشتەجێن کە تێکەڵەیەکە لە نەتەوەکانی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی، ئەرمەن، چیچانی و کەمێکیش تورکمانی لێیە و زۆرینەکەی کوردن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم