گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه، تێێدا 14 ته‌نی ڕووناكی نامۆ و نه‌ناسراوی لێ ده‌ركه‌وتووه و خه‌ڵكی به ته‌نه نامۆكان و به‌شێكیش به ده‌فری فڕیو و بوونه‌وه‌ره‌كانی گه‌ردوون ناوی ده‌به‌ن و زۆرترین لێكدانه‌وه‌ی به‌دوای خۆی هێناوه.
ڤیدیۆكه له كه‌ناراوه‌كانی شاری ئوتر بانكس له ویلایه‌تی نۆرس كارۆلینا گیراوه و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له تۆڕی یوتیوب به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س سه‌یریان كردووه و زۆرترین كه‌سیش شێریان كردووه و بۆچوونی جیا جیای خۆیانیان له‌سه‌ری نووسیوه.
له گرته ڤیدیۆكه كه‌سێك بانگ ده‌كات و ده‌ڵێ، سه‌یر بكه‌ن، ئێسته هیچ شتێك له ئاسمان بوونی نه‌بوو، له ماوه‌ی چركه‌یه‌كدا ئه‌و ته‌نه نامۆیانه چین له ئاسمان ده‌ركه‌وتن.
ولیام گای كه گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ی تۆمار كردووه و له
یوتیوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه ده‌پرسێ، كێ ده‌توانێ پێم بڵێ، ئه‌و شته نامۆیانه چین كه له ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتن؟ بۆ به‌رچاو ڕوونیتان، ئێمه له نێو كهشتییهكین له ناوه‌ڕاستی زه‌ریا و به ته‌واوی له كه‌ناراوه‌كان دوورین، هیچ فڕۆكه‌یه‌كیش له ئاسمان بوونی نییه و ده‌نگی فڕۆكه‌كان به ئاسایی ده‌ناسینه‌وه.
ده‌توانرێ له ڤیدیۆكه گوێبیسی ده‌نگی كه‌سانی تریش بیت، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه چییه ڕوو ده‌دا و بۆچی به‌و شێوه له ناكاوه ئه‌و ته‌نانه ده‌ركه‌وتن و له كاتێكدا هیچ شتێك له ئاسمان بوونی نه‌بوو.