سه‌وزه ڕه‌نگ سه‌وزی كاڵ و گه‌ڵاداره‌كان پێویسته له هه‌موو ژه‌مێك بوونیان هه‌بێ، چونكه بڕێكی كه‌م كالۆری به له‌ش ده‌ده‌ن و زۆرترین سوودیش به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین بڕی كانزا و ڤیتامین به له‌ش ده‌گه‌یه‌نن، گرنگترین ئه‌و سه‌وزه ڕه‌نگ شینانه‌ی كه زۆرترین سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: سیر، تامێكی تایبه‌ت به خۆراك ده‌دا و به یه‌كێك له ده‌رمانه سروشتییه كاریگه‌ره‌كان داده‌نرێ، ڕێڕه‌وی خوێن پاك ده‌كاته‌وه و ڕێ له مه‌ینی خوێن ده‌گرێ، به‌مشێوه‌یه له مه‌ترسییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشییه‌كان و جه‌ڵته دوور ده‌كه‌ونه‌وه و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات و زۆر باشه بۆ كوشتنی به‌كتریا و ڤایرۆس.
هه‌رچی پێویستی جه‌سته هه‌یه بۆ كانزا و ڤیتامینه‌كان ده‌سته‌به‌ری ده‌كه‌ن
دووه‌م:پیاز، بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی قوه‌رستینی تێدایه كه دژه ئۆكسیدێكی زۆر به‌هێزه و شێرپه‌نجه و ئۆكسانه‌كانی له‌ش له‌ناوده‌بات و له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دوورتان ده‌خاته‌وه، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات و هه‌وكردن كۆتایی پێ ده‌هێنێت.
سێیه‌م: قه‌ڕنابیت، یه‌كێكه له كاریگه‌رترین سه‌وزه‌كان بۆ لابردنی ژه‌هر له جه‌سته‌ی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ سه‌وزه پڕ گه‌ڵاكانی تر ده‌توانرێ زۆرترین كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست بكه‌ن.
چواره‌م: شێلم، سه‌وزه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه و به‌هه‌مانشێوه‌ی قه‌ڕنابیت، ژه‌هری له‌ش له‌ناو ده‌بات و ئاسن و فۆسفات و مه‌نگه‌نزی و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و كالیسیۆمی تێدایه و زۆرترین سوود به ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و كه‌موكوڕییه‌كانی جه‌سته له بوونی ئه‌و كانزایانه پڕ ده‌كاته‌وه.