نرخی نەوت دابەزی

:: AM:09:53:10/10/2019 ‌

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە دابەزین كردووە و هەرچەندە دوێنی چوارشەم لە كۆتایی رۆژەكە كەمێك لە نرخەكەی هەڵكشا و چارتی گۆڕانكاری نرخ بە رەنگی سەوز داخرا، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەم دووبارە رووی لە دابەزین كردووەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی livechart  رۆژی دووشەم بەر لە كردنەوەی بازاڕەكە نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بریتی بوو لە 59 دۆلار و 30 سەنت، بەڵام ئێستە هەر بەرمیلێكی بە 58 دۆلار و 75 سەنت دەفرۆشرێت.
نوێترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڵاوبوونەوەی ئاماری كۆگاكانی نەوتی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە

نوێترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڵاوبوونەوەی ئاماری كۆگاكانی نەوتی ئەمەریكا دەگەڕێتەوە كە باس لە بەرزبوونەوەی بڕی نەوت دەكەن.

جگەلەمە تا پێنجشەمی رابردوو بازرگانان بە وریاییەوە لە بازاڕی بۆرسە نەوتیان دەكڕی و چاوەڕوانی ئەوە بوون گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین ئەنجامێكی هەبێت، بەڵام كاتیك دۆناڵد ترەمپ كۆمەڵێك كۆمپانیای تری چینی خستە ناو لیستی سزاكانییەوە، ئیتر بازرگانان لەوە نائومێد بوون نەوتی زیاتر بكڕن، بۆیە نرخەكەی رووی لە دابەزین كرد.

ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و چین زۆرترین كاریگەری خستووەتە سەر بازاڕی نەوت و بووەتە هۆی سستكردنی چەرخی پیشەسازی دنیا و لەو كاتەشدا بازاڕ پێویستی بە نەوتی كەمتر هەیە و دواجار نرخەكەی دەشكێنێت.



وشە - سلێمان تاشان