وەزارەتی دارایی لیستیێکی نوێی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند

:: PM:01:07:10/10/2019 ‌
بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش بكات و كەسوكاری شەهیدان و كەمئەندامانیش مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە بە تەواوەتی دابەش كرا.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، هەفتەی داهاتوو مووچەی چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت.
ڕۆژی یەكشەم مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری
ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی 
ڕۆژی سێشەم مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان
ڕۆژی چوارشەم مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان
ڕۆژی پێنجشەم مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە 
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 19508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌