گواستییانەوە گرتووخانەی پیاوان

:: PM:06:37:21/01/2017 ‌

ئیستیبالیز كارانزا ئەو ئافرەتە 38 ساڵەی لە 2008 هاوسەرەكەی و دۆستێكی خۆی بەشێوەیەكی دڕندانە كوشت، ئەو ئێستە كە گیراوە بەرەو گرتووخانەیەكی تایبەتی پیاوان لە نەمسا گوازرایەوە.

بەپێی راپۆرتەكانی راگەیاندن ئەو ئافرەتە تاوانبارە كە بە "بكوژی ئایس كرێم" ناسراوە، مەترسی بۆسەر كەسانی دەورووبەری هەیە، كارانزا لە 2008 ئەو دوو پیاوەی زۆر دڕندانە كوشت و ئەوانی بە مشار پارچە كرد و لەناو سەلاجەی ئایس كرێم شاردنییەوە.

ئەو ئافرەتە مەكسیكییە-ئیسپانییە بۆ گرتووخانەیەكی پیاوان كە دابڕاوێكی پزیشكییە، گوازرایەوە كە 91 گیراوی پیاوی تیادایە، بێجگە لە 45 تیماركاری ئافرەت و 18 چارەسەركار و چوار پزیشك و هەشت پاسەوان.

پارێزەرانی ئەو ئافرەتە تاوانبارە داوا دەكەن كە كارانزا بۆ گرتووخانەیەك لە ئیسپانیا بگوازرێتەوە، بەڵام دادگە ئەوە رەت دەكاتەوە تا كاتی سەلماندنی چاكبوونەوەی بەتەواوەتی.

سەرچاوە: سكای نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل