سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئیسرائیل ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكی له‌ده‌ستیان بێت بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی كورد له‌ده‌ست هێرشه‌كانی توركیا ده‌یگرنه به‌ر.
تورکیا دەیەوێ پاکتاوی نەژادی بەرانبەر کورد بکات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) بینیامین نێتنیاهوو، سه‌رۆحی حكوومه‌تی ئیسرائیل له توویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، وڵاتی ئیسرائیل به توندی ئیدانی ئه‌و هێرشه سه‌ربازییانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر پارێزگا كوردییه‌كانی سووریا ده‌كات و هۆشداریی پاكتاویی نه‌ژادیی توركیا و هاوكاره‌كانی ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر كوردی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئێمه وه‌ك ئیسرائیل، هه‌موو هه‌وڵێك پێمان بكرێ بۆ یارمه‌تیی مرۆیی بۆ سه‌ر گه‌لی كوردی قاره‌مان ده‌یگرینه به‌ر.
هێرشه‌كه‌ی توركیا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیاوه سه‌ركۆنه كراوه و بڕیاره ئه‌مڕۆش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌و هێرشانه كۆ ببێته‌وه.
ڕۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ڕاگه‌یاند كه بریتییه له داگیركردنی به‌شێكی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌بیانووی پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل. هێرشه‌كه سه‌ره‌تا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری سه‌رێ كانی بوو، دواتر بۆ ناوچه‌كانی تر بڵاو بووه‌وه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری سووریا ڕێككه‌وتبوون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو. توركیا ده‌یویست ئه‌مه‌ریكا ددان به‌وه‌دا بنێ كه هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه تیرۆریستن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاش ده‌یویست توركیا ڕازی بكات كه ده‌بێ ئه‌و هێزانه به‌شداریی پاراستنی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه ئارامه بكه‌ن، چونكه به‌شێك بوون له شه‌ڕی داعش.
پێشتر چه‌ندان جار سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌ی به‌گوێی ئه‌مه‌ریكا دا كه ئه‌وان به‌ته‌نیاش بێت ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ن و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، توركیا گفتی خۆی هێنایه جێ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی كرداری نه‌نواندووه، جگه له چه‌ند توویتێك نه‌بێ.