كۆماری ئیسلامیی ئێران داوا له توركیا ده‌كات، به‌په‌له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕابگرێ و بكشێته‌وه دواوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، وڵاته‌كه‌ی به ته‌واوی به‌م هێرشانه‌ی توركیا بۆ سه‌ر "باكوری سووریا" ناڕازییه چونكه له ڕووی مرۆیییه‌وه زیانێكی زۆری به سه‌روماڵی خه‌ڵك هێناوه و داوا ده‌كه‌ن به‌په‌له ئه‌و هێرشانه ڕابگیرێ و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له خاكی سووریا بكشێنه‌وه.
ئه‌مه دووه‌م هه‌ڵوێستی ئێرانه له‌سه‌ر توركیا. دوێنێ چوارشه‌میش، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئه‌و وڵاته، سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی كه به‌نیاز بوو بۆ وڵاتی توركیای بكات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بڵاو بووه‌وه كه بۆردومانی "سه‌رێ كانی" كراوه.
شتێک لەپشت پەردەوە ڕوو دەدات
له لێدوانێكی پێشتردا، حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتبووی، وێڕای ئه‌وه‌ی ترسه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به پاراستنی سنووره‌كه‌ی ڕه‌وایه، به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌پشت په‌رده‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كردوویه‌تی، له به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌كه‌دا نییه. به‌ڵام رۆحانی ڕوونی نه‌كرده‌وه ئه‌و ڕێككه‌وتنانه چین.
ڕۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ڕاگه‌یاند كه بریتییه له داگیركردنی به‌شێكی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌بیانووی پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل. هێرشه‌كه سه‌ره‌تا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری سه‌رێ كانی بوو، دواتر بۆ ناوچه‌كانی تر بڵاو بووه‌وه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری سووریا ڕێككه‌وتبوون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو. توركیا ده‌یویست ئه‌مه‌ریكا ددان به‌وه‌دا بنێ كه هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه تیرۆریستن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاش ده‌یویست توركیا ڕازی بكات كه ده‌بێ ئه‌و هێزانه به‌شداریی پاراستنی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه ئارامه بكه‌ن، چونكه به‌شێك بوون له شه‌ڕی داعش.
پێشتر چه‌ندان جار سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌ی به‌گوێی ئه‌مه‌ریكا دا كه ئه‌وان به‌ته‌نیاش بێت ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ن و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، توركیا گفتی خۆی هێنایه جێ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی كرداری نه‌نواندووه، جگه له چه‌ند توویتێك نه‌بێ.